سعودیە بە بەهای (15) ملیار دۆلار مووشەك لە ئەمریكا دەكڕێت

هەواڵی / 2/12/2018 129 جار بینراوە

بەهێزترین مووشەكە لەسەر ئاستی جیهانی
سعودیە بە بەهای (15) ملیار دۆلار مووشەك لە ئەمریكا دەكڕێت
شەن پرێس:
ئاژانسی هەواڵی (ئێن بی سی) لەزاری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای گواستووەتەوە كە ووڵاتەكەی ڕێككەوتنێكی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە واژۆ كردووە بۆ پێفرۆشتنی مووشەكی جۆری (تاد) بە بەهای (15) ملیار دۆلار.
ووتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ووتوشیەتی كە ئەم هەفتەیە (واشنتن) ڕێككەوتنێكی زۆر گرنگی لەگەڵ (ڕیاز) ئیمزا كردووە بە مەبەستی پێفرۆشتنی (44) مووشەكی جۆری (تاد), كە یەكێكە لە بەهێزترین مووشەكە بەرهەمهاتووەكان لەسەر ئاستی جیهانی و ئەمریكاش شانازی بەو بەرهەمە سەربازییەیەوە دەكات.
شایانی باسە كە ئەو گرێبەستە زەبەلاحەی نێوان سعودیە و ئەمریكا لەساڵی (2016)ەوە بەو شێوەیە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تائێستاش حكومەتی ڕیاز بە بەهای سەدان ملیار دۆلار فڕۆكەی جەنگی و تانك و زرێپۆش و چەك و كەرەستەی سەربازیی لە ئەمریكا كڕیوە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو