بۆ چارەی چەندین نەخۆشی (مەعدەنوس) بخۆن

هەواڵی / 2/12/2018 255 جار بینراوە

هەربۆخۆی دەرمانخانەیەكە
بۆ چارەی چەندین نەخۆشی (مەعدەنوس) بخۆن
شەن پرێس:
مەعدەنوس یەكێكە لە سەوزە بەتام و خۆشەكان, كە دەكرێت بەجۆرەها شێوە ئامادەبكرێ و دەوڵەمەندە بە زۆرێك لە ڤیتامین و كانزاكان و بۆ چەندین جۆری نەخۆشیش سوودی هەیە, كە ئەمانەی لای خـوارەوە هەندێكن لە سوودەكانی ئەو سەوزە بەنرخە:
1/ بەرگریی لاشە بەهێز دەكات.
2/ بۆ كەمكردنەوەی ئازار و گرفتەكانی گورچیلە بەسوودە.
3/ بۆ ئەو كەسانەی تەنگەنەفەسن زۆر باشە و ئەگەرەكانی تووش بوون بە ڕەبۆ كەمدەكاتەوە.
4/ هەوكردنی جومگەكان كەمدەكاتەوە.
5/ دژی جۆرەكانی شێرپەنجە كاردەكات.
6/ خوێن پاكدەكاتەوە.
7/ سەرچاوەیەكی زۆر باشی ڤیتامین و مەنگەنیز و مسە.
8/ دوو ئەوەندەی سپێناخ ماددەی (ئاسن)ی تێدایە.
9/ سێ ئەوەندەی پرتەقاڵ ڤیتامین (سی)ی تێدایە.
10/ یارمەتیی هەرسكردن دەدات.
11/ كار و چالاكیی گەدە و ڕیخۆڵەكان باشتر دەكات.
12/ نیشانەكانی پیربوون دوادەخات.

زۆرترین بینراو