حوكمی ڕێكه‌وتنی پیاو و ژن له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌ مناڵ خستنه‌وه‌

هەواڵی / 2/12/2018 530 جار بینراوە

حوكمی ڕێكه‌وتنی پیاو و ژن له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به‌ مناڵ خستنه‌وه‌

شه‌ن پرێس :
پرسیار : ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو و ژنێك ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنن به‌ مناڵ خستنه‌وه‌ له‌ نێوانیاندا، ئایا حوكمی ئه‌مه‌ چیه‌ ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .
   دروست نییه‌ ژن و پیاو ڕێبكه‌ون له‌سه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه‌مناڵ بخاته‌وه‌، چونكه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵك ده‌وێت كه‌ گرنگی به‌ مناڵان بده‌ن، ونه‌وه‌ی زۆر بخه‌نه‌وه‌ بۆ زیاد كردنی ئومه‌تی ئیسلام، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: « تزوجوا الولود الودود، فإني مكاثر بكم الأمم يوم القيامة »  واتا : ئه‌ی پیاوان ئافره‌تانێك بهێنن كه‌ زۆر مناڵیان ده‌بیێت و زۆریش به‌ سۆز ومیهره‌بانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌ ڕۆژی دواییدا شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌م به‌سه‌ر  ئوممه‌تانی تر دا .
   وه‌ چونكه‌ مناڵ خستنه‌وه‌ی زۆر له‌ ئه‌نجامدا كه‌سانێكی خواپه‌رست له‌ ئوممه‌تی ئیسلام زۆرتر ده‌كه‌یت، وه‌ هه‌روه‌ها ژماره‌ی تاكه‌كانی ئومه‌تی ئیسلام زیاتر ده‌كه‌یت له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانیاندا، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دروست نییه‌ پیاو و ژن له‌ترسی ژیان و مه‌سروفاتی ڕۆژانه‌ و چێژ وه‌رگرتنی زیاتر له‌ یه‌كتری واز بهێنن له‌ مناڵ خستنه‌وه‌، بۆیه‌ واجبه‌ له‌سه‌ریان ئه‌و‌ شتانه‌ به‌كاربهێنن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتری مناڵ خستنه‌وه‌ و زیاتر كردنی ئوممه‌تی ئیسلام، تاوه‌كو فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلی الله علیه وسلم ) بێته‌ دی، به‌ڵام هه‌ر كاتێك زانرا كه‌ مناڵ خستنه‌وه‌ی زۆر، زیان به‌ ژن ده‌گه‌یه‌نێت یان ئازاری زۆری پێ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه‌ له‌ مناڵدانیدا دروست بووه‌، چونكه‌ هه‌ندێك جار ئافره‌ت ناتوانێت به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری مناڵی ببێت، ئه‌مه‌ش به‌ ( عذر ) داده‌نرێت له‌وه‌ی ژن نه‌هێڵێت مناڵی ببێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ زیانی هه‌بوو بۆی، یان ترسی له‌ ژیانی دایكی مناڵه‌كه‌ هه‌بوو، یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو مناڵه‌كانی زۆر بوون، و هه‌موویان یه‌ك له‌دوای یه‌ك و له‌ كاتێكی زۆر نزیك له‌یه‌كه‌وه‌ له‌دایك ده‌بوون، وه‌ په‌روه‌رده‌كردنشیان كارێكی ناڕه‌حه‌ت بوو له‌سه‌ریان، له‌م كاته‌دا هیچ ڕێگریه‌ك نابینین له‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ ساڵێك یان دوو  ساڵ هه‌ندێك حه‌بی ڕێگری كردن له‌ مناڵ بخوات، به‌تایبه‌ت له‌كاتی شیردانی به‌ ماڵه‌كانی تریدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ بتوانێت په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌كانی تری بكات و یارمه‌تیده‌ری بێت له‌و بواره‌دا ..
خوای گه‌وه‌ش زاناتره‌ ..
سه‌رچاوه‌ : فه‌تواكانی به‌رنامه‌ی ( نور علی الدرب ) به‌رگی 21 / لاپه‌ڕه‌ 404 .

لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز



زۆرترین بینراو