بۆچی باشــــــــه‌ هه‌فته‌ی یه‌ك جــــار به‌ ئاوی گه‌رم خۆت بشـــۆی

هەواڵی / 30/11/2018 306 جار بینراوە

بۆچی باشــــــــه‌ هه‌فته‌ی یه‌ك جــــار به‌ ئاوی گه‌رم خۆت بشـــۆی

 

شه‌ن پرێس :
ئاوی گەرم و حەمامی بوخاری بۆ خۆشۆردن دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری ماسولكە و جومگەكان، هاوكات ژەهرەكان لە جەستە فڕێدەدات و سوڕی خوێن چالاك دەكات و ئارامی و حەسانەوەتان پێ دەبەخشێت.
1- ئازار، لەكاتی گرژی "تەشەنووج"ی ماسولكەكان و ئێش و ئازار دروستبوون لە ناوچە جیا جیاكانی جەستەی مرۆڤدا، ئەوە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەو ئێش و ئازارە و ئارامی بەشوێنی ئازار دەبەخشێ و رێگر دەبێ لەوەی شوێنی ئازارەكە ببێتە گرێ و تووشی كێشەی گەورەترتان بكات.
2- سوڕی خوێن، خۆشۆردن بە ئاوی گەرم و بڵاوكردنەوەی بۆنی پێكهاتە پزیشكی و گیادەرمانە پزیشكییەكان، بەتایبەت فیكس لە حەمامەكاندا، دەبێتە هۆی ئەوەی سوڕی خوێن لە بەهێزترین ئاستی چالاكبوونیدا بێت و بەمەش ئۆكسجین دەگاتە هەموو پنتێكی جەستەی مرۆڤ و خۆراكیش بە بەشەكانی جەستە دەگەیەنێ، جگەلەوە لیمفە گرێكان چالاك دەكات و بەمەش ژەهرەكانی جەستە دەردەرێن.
3- سیستمی بەرگری لەش، ژەهرەكان كە لە نێو جەستە كۆ دەبنەوە و كەڵەكە دەبن، ئەمەش تووشی جۆرەها كێشەی تەندروستیتان دەكات، بە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم و مەساج كردنی جەستە لەو كاتەدا، ئەوا ڤایرۆس و بەكتریا و میكڕۆبە جیاوازەكان كە مرۆڤ تووشی جۆرەها نەخۆشی مەترسیدار دەكەن، لەناو دەبرێن، چونكە دەبێتە هۆی بەهێزبوون و چالاكبوونی سیستمی بەرگری لەش.
4- پەستانی دەروونی ناهێڵێت، كاتێك رۆژانە بەهۆی كاركردنەوە پەستانی زۆرتان لەسەر بوو و بەهۆی كێشەكانەوە تووشی دڵەڕاوكێ بوون، ئەوا خۆشۆردن بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی ئەوەی لەسەرجەم ئەو كێشە دەروونیانە دوورتان بخاتەوە و هەست بە ئارامی دەروونی بكەن.

زۆرترین بینراو