سوودە تەندروستیەكانی خـواردنی هەنجیـر بزانە

هەواڵی / 28/11/2018 240 جار بینراوە

یەكێكە لە میوە خۆشەكان
سوودە تەندروستیەكانی خـواردنی هەنجیـر بزانە
شەن پرێس:
هەنجیر یەكێكە لە میوە بەتام و خۆشەكان كە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی و لەڕووی تەندروستیشەوە چەندین سووی گرنگی بۆ تەندروستیمان هەیە.
لەسوودە هەرە گرنگەكانی هەنجیر:
1/ زۆر گرنگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەنسۆلین, ئەوەش بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر باشی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمەوە تیایدا.
2/ سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات.
3/ دەوڵەمەندە بە كانزا و ڤیتامیەكان.
4/ دەوڵەمەندە بە دژە بەكتریا.
5/ ئێسك بەهێز دەكات.
6/ گەدە چالاك دەكات و یارمەتیی كرداری هەرس دەدات.
7/ بۆ دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش زۆر بەسوودە.
8/ دژی خانە شێرپەنجەییەكان كار دەكات.
9/ نیشانەكانی پیربوون دوادەخات.
10/ بۆ كێشەكانی قۆڵۆن و ڕیخۆڵەكان و دوانزەگرێ‌ زۆر بەسوودە.
11/ بۆ ڕێكخستنەوەی بەرزیی فشاری خوێن زۆر باشە.
12/ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پڕۆستاتی پیاوان زۆر باشە.

زۆرترین بینراو