بۆچی له‌ژاپۆن ڕه‌نگی شین له‌جێگه‌ی سه‌وز له‌ترافیك لایتدا به‌كارده‌هێنرێت؟

هەواڵی / 27/11/2018 978 جار بینراوە

بۆچی له‌ژاپۆن ڕه‌نگی شین له‌جێگه‌ی سه‌وز له‌ترافیك لایتدا به‌كارده‌هێنرێت؟

شه‌ن پرێس :
دیاره‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی جیهاندا سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌كی بۆ گڵۆپی ترافیك لایته‌كان به‌كارده‌هێنرێت، كه‌ هه‌ر ڕه‌نگه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ واتای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، بۆ ڕێكخستنی هاتوچۆی شه‌قام‌و یه‌كتربڕه‌كان.
واتای ڕه‌نگی سور له‌گڵۆپی ترافیك لایته‌كاندا "ڕاوه‌سته‌"، واتای ڕه‌نگی زه‌رد "ئاماده‌به‌"‌و واتای ڕه‌نگی سه‌وزش "بڕۆ" واته‌ به‌زمانی ئینگلزی (GO)، به‌ڵام له‌ژاپۆن له‌بری ڕه‌نگی سه‌وز ڕه‌نگی شین له‌گَلۆپی ترافیك لایته‌كاندا، بابزانین هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟.
هۆكاره‌كه‌ش بۆئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌زمانی ژاپۆنیدا بۆ هێما ڕه‌نگیه‌كان، پێش سه‌دان ساڵ له‌و وڵاته‌دا ته‌نها چوار ڕه‌نگی سه‌ره‌كی هه‌بوون كه‌ بریتین له‌(ڕه‌ش، سپی، سور‌و شین)، هه‌ر كه‌سێكی ژاپۆنی بیویستایه‌ وه‌سفی شتێك بكات كه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی سه‌وز بێت، وشه‌ی شینی به‌كارده‌هێنا كه‌ واتاكه‌ی له‌زمانی ژاپۆنیدا (ao)یه‌، ئه‌م سیستمه‌ش بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له‌و وڵاته‌ په‌یڕه‌وكرا، تاوه‌كو وشه‌یه‌كی نوێ بۆ واتای ڕه‌نگی سه‌وز دانرا (midori) ئه‌ویش به‌پله‌یه‌كی ڕه‌نگی سه‌وز ناسێنراوه‌.
ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ ژاپۆنیه‌كان له‌ڕه‌نگی گڵۆپی ترافیك لایته‌كاندا ڕه‌نگی سه‌وز بگۆڕن بۆ ڕه‌نگی شین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌زمانی ژاپۆنیدا بۆ هێما ڕه‌نگیه‌كان ڕه‌نگی شین ناسراوتر بوو بۆ ڕۆیشتن له‌ڕه‌نگی سه‌وز.

وه‌رگێرانی: فوئاد جه‌لال

زۆرترین بینراو