ئایا خواردنی خورما و چا به‌یه‌كه‌وه‌ سودی هه‌یه‌ یان زیان ؟

هەواڵی / 18/11/2018 1704 جار بینراوە

بۆچی نابێت خورما و چا بەیەکەوە بخۆینەوە!
ئایا خواردنی خورما و چا به‌یه‌كه‌وه‌ سودی هه‌یه‌ یان زیان ؟


شه‌ن پرێس :

دكتۆر عبدالواحید محمد
*چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت، خورماش تاموو سودی تایبەتی خۆی هەیە، زۆرێک لە خەڵکی چاو خورما بەیەکەوە دەخۆنەوە، بەڵام ئەمە تا چەند دروستە لە ڕووی پزیشکییەوە :

__خواردنەوەی خورما و چا بەیەکەوە هیچ کێشەیەکی تەندروستیت بۆ دروست ناکات وەسودیشیت پێ ناگەیەنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی لەدەست دانی ئەو سودە گرنگانەی کە خورما هەیەتی نەک تەنها خورما بەڵکو چا لەگەڵ هەر شتێکدا یان لەدوایدا دەبێتە هۆی لەدەست دانی سودەکەی.

*خورما دەوڵەمەندە بە (پرۆتین، ڤیتامینەکانیB6, B5, B2, B1.) و کالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، شەکر،ڕیشاڵ،سۆدیۆم).

1_دەبێتە هۆی گەشە کردن و تەندروستی و بەهێز بوونی ئێسک و ددان.
2_یارمەتی ئەو بەکتریا سود بەخشانە دەدات کەلەناو ڕیخۆڵە دا هەن.
3_ڕێگری دەکات لە توشبوون بە کەمخوێنی ویارمەتی زیاد بوونی خوێن دەدات.
4_دەبێتە هۆی دروست بوونی ماسولکە.
5_خورما شەکری تێدایە سەرچاوەیەکی باشە بۆ دەست کەوتنی وزە.
6_یارمەتی کۆئەندامی دەمار دەدات.
7_یارمەتی بەهێز بوونی دڵ دەدات و ڕێگری دەکات لە جەڵتە.
8_ڕێگری دەکات لە توش بوون بە قەبزی.

#بەڵام_کاتێک لەگەل چادا خورما دەخۆیت چا ئەم سوودانەی خورما ناهێلێت یان زۆر کەمی دەکاتەوە، بۆیە بەباش نازانرێت خورما لەگەل چادا بخورێت.


زۆرترین بینراو