مه‌لا طاهر بامۆكی : توركیا و ئێران خودا ڕسوایان ده‌كات چونكه‌ كاسپی به‌ دینی خواوه‌ ده‌كه‌ن .

هەواڵی / 23/1/2018 488 جار بینراوە

مه‌لا طاهر بامۆكی : توركیا و ئێران خودا ڕسوایان ده‌كات چونكه‌ كاسپی به‌ دینی خواوه‌ ده‌كه‌ن .
مه‌لا طاهر بامۆكی : فاڵچی و سیحربازه‌كانی سه‌رده‌م به‌ناوی دین یا مه‌زهه‌به‌وه‌ ڕیسوا و تڕۆ ده‌بن .

شه‌ن پرێس :
مامۆستایه‌كی ناسراوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی وڵاتی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و میلله‌تی كورد له‌ ڕۆژئاوا ده‌لیت : قه‌ناعه‌تی ته‌واوم هه‌یه‌ تا ئێستا عه‌ره‌ب و تورك و فارس ئاینی ئیسلامیان وه‌ك چه‌ك و مه‌قاش و ته‌ڵه‌ بۆ گرتن و له‌ناو بردن و كوشتنی كورد به‌كار هێناوه‌ و فریوی خه‌ڵكی گه‌لحۆ و ساویله‌ی له‌ دین حاڵی نه‌بوویان پێداوه‌ به‌ڵام سوپاس بۆخوا ده‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ پوچ و هیچ بووه‌ و خوا كردوونی به‌ په‌نی زه‌مانه‌، به‌ڵام من نه‌م بینیوه‌ و نه‌م بیستووه‌ گه‌لی كورد ئاینی به‌كار هێنابێ به‌رامبه‌ر هیچ نه‌ته‌وه‌ و نه‌ژاد و ئاینێك له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد زۆرینه‌ی موسڵمانه‌ و به‌ڕه‌وای نابینێ به‌ناوی دینه‌كه‌یه‌وه‌ فێڵ له‌ خه‌ڵكی تر بكات

مامۆستا مه‌لا طاهر بامۆكی وتاربێژی مزگه‌وتی عمری كوری خه‌تاب له‌ شاری هه‌له‌بجه‌ ده‌ڵێت : كورد باش ده‌زانێ ئه‌و گێلاندنه‌ سه‌رناكه‌وێ بۆیه‌ خۆی تیا تاقی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ نایشیكات (ان الله‌ لایصلح عمل المفسدین) وه‌ به‌ حه‌ول و قوه‌تی خوا به‌چاوی خۆتان ده‌بینن كورد ده‌یباته‌وه‌ و دوژمنانی كورد و كوردستان و فاڵچی و سیحربازه‌كانی سه‌رده‌م به‌ناوی دین یا مه‌زهه‌به‌وه‌ ڕیسوا و تڕۆ ده‌بن و له‌و دنیاش خوا ڕوو ڕه‌ش و سه‌رشۆڕیان ده‌كات و له‌ دۆزه‌خ تنیان ده‌كات چونكه‌ كاسپی و مامه‌ڵه‌یان به‌ دینه‌كه‌ی خواوه‌ كردووه‌، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كورد سه‌ر ده‌كه‌وێت به‌ڵام به‌مه‌رجێ:

1- له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕاست بكه‌ین
2- یه‌ك ڕیز و تۆكمه‌ بین.
3-خۆ ئاماده‌ بكه‌ین و شه‌ڕی نابه‌رابه‌ر نه‌كه‌ین و شه‌ڕیشیان پێ فرۆشتین به‌ حیكمه‌ت خۆمانی لێ لابده‌ین و خۆگربین.
4-ڕیشی خۆمان نه‌ده‌ینه‌ ده‌ست سیاسی نامه‌رد و نه‌زان و ده‌مباز.
5- په‌ند و وانه‌ له‌ شكسته‌كانی ڕابوردوو وه‌ربگرین و دووباره‌یان نه‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ ده‌شڵێت : ئه‌مانه‌ بۆ دنیا مه‌رجی سه‌ركه‌وتن و ڕزگارین بۆ قیامه‌تیش ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌ خوا و زیندو بوونه‌وه‌ و به‌هه‌شت و جه‌هه‌نم هه‌یه‌:
تۆبه‌ له‌ گوناح و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وشتی جوان و باش و داوا و نزای دڵ به‌ كوڵ مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی دنیا و گره‌و بردنه‌وه‌ی قیامه‌تیشه‌، له‌

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێت : داواكارم له‌ خوا ڕووی دوژمنای گه‌لی كوردی موسووڵمان ڕه‌ش بكات و سڕیان هه‌ڵ بماڵێت و ئه‌م گه‌له‌ هه‌ژاره‌ش به‌ ئاواتی دروستی خۆی بگات. به‌خه‌ڵكی عه‌فرین و كه‌ركوكیش ده‌ڵێم خۆبگرن و چاو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن (ان الله‌ لایچیع اجر المحسنین).