فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ خێزان پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان ده‌كات

هەواڵی / 23/1/2018 126 جار بینراوە

كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزان‌
فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی‌ خێزان پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان ده‌كات
شه‌ن پرێس:
فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، پرۆژه‌ یاسایه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌پێدانی‌ خێزان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد.

شوكریه‌ شێخانی‌، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ڕاگه‌یاند: ئامانجیان له‌ پرۆژه‌ یاساكه هۆشیارکردنەوەی خێزان لەپەروەردەکردنێکی دروستی منداڵەکانیان و هێنانەکایەی نەوەێکی چاک و ‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزانه‌ كه‌ ئێستا له‌ كوردستان بووه‌ته‌ دیارده‌,هه‌روه‌ها هاندانیان لەپێک هێنانی پڕۆسەی هاوسەرگیری تەندروست لەپێناو لێکەوتنەوەی ووچەێکی تەندروست .

وتیشی‌ "له‌ پرۆژه‌یاساكه‌دا داوایان كردووه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕاهێنان و دارایی‌ و پلاندانان تایبه‌ت به‌و پرسه‌ بكرێته‌وه‌".