په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ ، زانیاری له‌سه‌ر زیندانییه‌ بێ سه‌روشوێنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵی / 22/1/2018 424 جار بینراوە

په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ ، زانیاری له‌سه‌ر زیندانییه‌ بێ سه‌روشوێنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌

شه‌ن پرێس :

به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر زیندانییه‌ بێ سه‌رو شوێنه‌كان ناتوانێت رێكاری یاسایی بگرێته‌ به‌ر.

سۆران عومه‌ر په‌رله‌منتار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "له‌ ئێستا خێزانی ئه‌و زیندانییه‌ بێ سه‌ر و شوێنانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ داوای ته‌رم و ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆی كوشتنیان ده‌كه‌ن".

وتیشی "بابه‌تی زیندانییه‌ بێ سه‌ر و شوێنه‌كان تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ و هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌ و 400 كه‌س بێ سه‌رو شوێنن، له‌ خولی چوارهه‌می په‌رله‌مان داوا له‌ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم كراوه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و كاری جدی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام وتویه‌تی ناتوانن رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌یسه‌ بگرنه‌ به‌ر".