ده‌بێت له‌ ماوه‌ی ۲٤ كاتژمێر دا لیستی موچە ئامادە بکەن .... ئه‌مشه‌و کارمەندانی حسابات لە ئەرکدا دەبن

هەواڵی / 21/1/2018 2532 جار بینراوە

ده‌بێت له‌ ماوه‌ی ۲٤ كاتژمێر دا لیستی موچە ئامادە بکەن .

شه‌ن پرێس :
ئەمڕۆ لە هەولێر حساباتی هەموو پەروەردەکان لەگەڵ لیژنە وردبینیەکەی بەغدا لە کۆبوونەوەدا بوون .

ڕێنمایان پێ دراوە لە ماوەی ۲٤ سەعاتدا لیستی موچە ئامادە بکەن بە گوێرەی ڕێنمایەکانی لیژنەکە ، بەو هۆیەشەوە ئەمشەو تابەیانی کارمەندانی حساباتی سەرجەم پەروەردەکان لە ئەرکدا دەبن ،،،

ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌لات چه‌ند وێنه‌یه‌كی بلاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵیت : به‌رواری 21/1/2018 ، كاتژمێر 8ي شه و ..پياچونه‌وه به ليستى مووچه‌ی په‌روه‌رده‌كان له سه‌ر داواي ليژنه‌ی بالاى ووردبيني .