بۆچی مالیزیا کەمترین ڕێژەی تەڵاقی تێدایە لە جیهان ؟

هەواڵی / 19/1/2018 1548 جار بینراوە

بۆچی مالیزیا کەمترین ڕێژەی تەڵاقی تێدایە لە جیهان ؟

شه‌ن پرێس :
دوای ئەوەی لە ساڵی 2004 ڕێژەی تەڵاق لەم ولاتەدا ( مالیزیا ) گەیشتە 32% ، حکومەتی ئەم ولاتە بیری لە ڕێگایەک کردەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە ، بۆیە سەرۆک وەزیرانی پێشووی مالیزیا ( مهاتیر محمد ) کە خۆی بیرمەندێکی ئابوری ناسیشە بیری لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەم دیاردەیە پەرەبسێنێت بۆ ئەوەی کار نەکاتە سەر ئەم ولاتە ، هەڵسا بە دانانی بیرۆکەی پێدانی ( مۆلەتی هاوسەرگیری ) بۆ ماوەی 1 مانگ بۆ ئەو کەسانەی کە دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری بە مەبەستی بەشداری کردنیان لە خولێکی تایبەت بە گشت بوارەکانی ژیانی هاوسەری ، ئەوەبوو دوای ئەوە ئەم بیرۆکەیە کاریگەری باشی دروست کرد لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی تەڵاق ، کە ڕێژەکەی لە 32% هێنایە خوارەوە بۆ لە 7% ، بۆیە تاوەکو ئێستاش مالیزیا یەکەم ولاتە لە کەمی ڕێژەی تەڵاق لەسەر ئاستی هەموو جیهان