ئه‌مریكا: بۆیه‌كه‌مجار وه‌زیرێكی‌ موسوڵمان به‌ (قــورئــان) سوێندی‌ یاسایی‌ خـوارد

هەواڵی / 18/1/2018 451 جار بینراوە

ئه‌مریكا: بۆیه‌كه‌مجار وه‌زیرێكی‌ موسوڵمان به‌ (قــورئــان) سوێندی‌ یاسایی‌ خـوارد

شه‌ن پرێس:
یه‌كه‌مین وه‌زیری‌ موسوڵمان له‌ ویلایه‌تی‌ ڤێرجینیای‌ ئه‌مریكا له‌كاتی‌ خـواردنی‌ سوێندی‌ یاساییدا بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ فێركردن, له‌به‌رده‌م حاكمی‌ ویلایه‌ته‌كه‌دا ده‌ستی‌ له‌سه‌ر قـورئـانـی‌ پـیـرۆز دانا و سوێندی‌ پێخـوارد.
ئه‌و وه‌زیره‌ موسوڵمانه‌ ناوی‌ (عاگف قه‌ره‌نی‌)یه‌ و پێشتر پیشه‌ی‌ مامۆستای‌ بیركاری‌ بووه‌ و به‌ر له‌ مامۆستاییه‌كه‌یشی له‌هێزی‌ ده‌ریایی‌ ئه‌مریكا كاری‌ كردووه‌  و پله‌كه‌یشی (ڕه‌قیب) بووه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (ڕالف نۆرسام)ی‌ حاكمی‌ ویلایه‌تی‌ ڤێرجینیای‌ ئه‌مریكا ووتی‌: به‌لامانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ كه‌سێكی‌ به‌توانای‌ وه‌ك قه‌ره‌نی‌ ئاگاداری‌ پڕۆگرامه‌كانمان و پڕۆسه‌ی‌ خوێندن بێت هه‌ر له‌ باخچه‌ی‌ ساوایانه‌وه‌ هه‌تا قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ و دواتریش.
قه‌ره‌نی‌ له‌دایك بووی‌ ساڵی‌ (1978)ی‌ ووڵاتی‌ پاكستانه‌ و له‌ ته‌مه‌نی‌ (10) ساڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا.