له‌ به‌ر ئه‌م 4 خاڵه‌، بچوك له‌ گه‌وره‌ باشتره‌

هەواڵی / 16/1/2018 3251 جار بینراوە


له‌ به‌ر ئه‌م 4 خاڵه‌، بچوك له‌ گه‌وره‌ باشتره‌


قه‌باره‌ی چوك لای پیاوان زۆركات كێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌و زۆرێك له‌ پیاوان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ توشی قه‌له‌قی ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م قه‌له‌قیه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ زۆر بواردا چوكی بچوك له‌ گه‌وره‌ باشتره‌.

به‌پێی تویژینه‌وه‌كان درێژی ئاسایی چووکی نێری پێگه‌یشتوو له‌نێوان (11-17)سم و  درێژی چووکی (90%) پیاوان له‌م نێوه‌نده‌دایه‌، به‌ڵام درێژی چووکی (10%) پیاوان کورتتر له‌(11) سم یان درێژتر له‌(17)سم ده‌بێت. هه‌تا چووک له‌کاتی خاوبوونه‌وه‌دا بچووک بێت له‌کاتی ڕه‌پ بووندا درێژ ده‌بێت.

پیاوان پێیان وایه‌ كه‌ تا چوكیان گه‌وره‌تر بێت ده‌توانن زیاتر چێژ به‌ هاوسه‌ره‌كانیان ببه‌خشن، له‌ كاتێكادا ئه‌م بۆچونه‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ زۆركات گه‌وره‌ی چوك ده‌بێته‌ هۆی ئازار بۆ خانمان، هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ چێژ له‌ سه‌رجێی نابینێت، جگه‌ له‌وه‌ی چوكی مامناوه‌ند ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌یه‌:

1- چوكی ئاسایی له‌ نێوان ئه‌و درێژیه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دیاری كراوه‌، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ نێو زێدا هاتوچۆ بكات كه‌ ئه‌وه‌ش چێژی زیاتر به‌ خانمان ده‌به‌خشێت.

2- له‌ كاتی به‌كارهێنانی ده‌مدا له‌ لایه‌ن خانمانه‌وه‌ له‌ كاتی سه‌رجێیدا، چوكی مامناوه‌ند باشتره‌و ئاسوده‌ی زیاتر ده‌به‌خشێت به‌ خانمان.

3- له‌ كاتی ڕه‌پونی چوك له‌ كاتی ناپێویستدا له‌ شوێنی گشتی توشی شه‌رمه‌زاریت ناكات و ئاسانتر ده‌شاردرێته‌وه‌.

4- چوكی مامناوه‌ند باشتر ده‌توانێت بگاته‌ (جی - سپۆت) له‌ زێی خانماندا، له‌ كاتێكدا زۆركات چوكی گه‌وره‌ ئه‌و به‌شه‌ تێده‌په‌رێنێت.