پـرتـەقـاڵ .. یەكێك لە باشترین میوەكانی ئەم وەرزە

هەواڵی / 16/1/2018 768 جار بینراوە

چارەسەرێكی زۆر باشە
پـرتـەقـاڵ .. یەكێك لە باشترین میوەكانی ئەم وەرزە
شەن پرێس:

میوەی پرتەقاڵ یەكێكە لە باشترین و بە سوودترین میوەكانی ئەم وەرزە و چارەسەرێكی زۆر باشە بۆ زۆرێك لە نەخۆشیەكان, هەربۆیە پزیشكان و پسپۆڕانی خۆراكی ڕێنمایمان دەكەن كە ڕۆژانە بیخۆین.
ئەمانەش هەندێك لە سوودە زۆر و گرنگەكانی میوەی پرتەقاڵن:
1 / لە جەڵتەی مێشك دەمانپارێزێت.
2 / ووزەیەكی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
3 / ڕێژەی ئاسنی ناو خوێن بەرز دەكاتەوە.
4 / كۆئەندامی بەرگری لە دژی بەكتریا و ڤایرۆسەكان بەهێز دەكات.
5 / دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن.
6 / چارەسەر بۆ حاڵەتی دڵتێكهەڵچوونی ئافرەتانی دووگیان.
7 / ئارامی بە مێشك و دەروون دەبەخشێت.
8 / چارەسەری زۆرێك لە گرفتەكانی گـەدە دەكات.
9 / ئارەزووی خـواردن زیـاد دەكات.
10 / ئێسك و ددانەكان بەهێز دەكات.
11 / جەستە لە ژەهـر پـاك دەكاتەوە.
12 / ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەكات.
13 / پێست و قـژ جوان دەكات.