سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌كانی‌ گیراوه‌ی‌ دارچـیـنـی‌ بزانه‌

هەواڵی / 15/1/2018 1082 جار بینراوە

تووشی شۆك ده‌بیت
سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌كانی‌ گیراوه‌ی‌ دارچـیـنـی‌ بزانه‌


شه‌ن پرێس:
دارچینی‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ هه‌ره‌ باشه‌كان بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ و پسپۆڕانی‌ خۆراكی‌ ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ بڕێكی‌ لێ بخۆین و باشتیرین شێوازیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ كه‌وچكه‌ چایه‌ك له‌ هاڕڕاوه‌ی‌ دارچینیه‌كه‌ بكه‌ینه‌ ناو په‌رداخێك ئاوی‌ گه‌رمه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌بوو كه‌مێك هه‌نگوینیشی تێ بكه‌ین, ئه‌گه‌ریش نه‌بوو هه‌ر به‌و جۆره‌ و دوای‌ تێكوه‌ردانی‌ كه‌ سارد بووه‌وه‌ بخورێته‌وه‌, ئه‌وكات ئه‌م سووده‌ زۆر و سه‌رسوڕهێنانه‌ به‌ ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت:
1 / له‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌مانپارێزێت.
2 / زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشیی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌ و ڕێژه‌ی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.
3 / مێشك چالاك ده‌كات.
4 / دژی‌ نیشانه‌كانی‌ پیربوونه‌.
5 / توانانی‌ سێكسی به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
6 / دژی‌ له‌بیرچوونه‌وه‌ و زه‌هایمه‌ره‌.
7 / چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ هه‌ناسه‌دان و سیه‌كان ده‌كات.
8 / كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ به‌هێز ده‌كات.
9 / غازاتی‌ ناوسك كه‌مده‌كاته‌وه‌.
10 / هاوكاریی‌ گه‌ده‌ ده‌كات و كێشه‌ی‌ هه‌رسكردنی‌ خۆراك چاره‌سه‌ر ده‌كات.
11 / بۆ ئه‌نفلۆنزا و هه‌ڵامه‌ت و نیشانه‌كانی‌ سه‌رمابوون زۆر به‌سووده‌.
12 / هیلاكیی‌ جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
13 / چاره‌سه‌ری‌ جۆره‌كانی‌ هه‌وكردن و به‌تایبه‌تیش هه‌وكردنی‌ ڕێڕه‌وی‌ میز ده‌كات.
14 / ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات.