لـەبـارەی (ســـیـــر) ەوە ئـەمـانـەت زانـیـوە ؟؟

هەواڵی / 14/1/2018 1453 جار بینراوە

دەرمانخانەیەكی فراوانە
لـەبـارەی (ســـیـــر) ەوە ئـەمـانـەت زانـیـوە ؟؟
شەن پرێس:

سیر یەكێكە لە باشترینی خۆراكەكان و هەندێكیش لە پزیشكان و پسپۆڕانی خۆراكی پێیان وایە كە سیر بۆخۆی دەرمانخانەیەكی فراوانە و بۆ زۆرێك لە نەخۆشیەكان سوودی لێ وەردەگیرێت, ئەمانەی لای خـوارەوەش چەند نهێنی و گرنگییەكی سیرن, كە پێویستە بیزانیت:
1 / هاوكارێكی زۆر باشی گەدەیە و پڕۆسەی هەرسكردن ئاسان دەكات.
2 / ئەگەر لەكاتی خورێنیدا بخورێت لاشە لە ژەهـر پاكدەكاتەوە.
3 / كرم و بەكتریاكانی ناو ڕیخۆڵە لەناودەبات.
4 / دژی هەموو جۆرەكانی شێرپەنجەیە.
5 / هاوسەنگیی شەكری ناوخوێن ڕادەگرێت و بۆ ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە, زۆر بەسوودە.
6 / ئەو كەسانەی بە بەردەوامی سیر دەخۆن كە متر تووشی هەڵامەت و نیشانەكانی سەرمابوون دەبن.
7 / دڵ بەهێز دەكات.
8 / پڕۆسەی كاركردنی جگەر و زراو بەهێز دەكات.
9 / توانای سێكسی بەرزتر دەكاتەوە.
10 / نیشانەكانی پیری دوادەخات.
11 / بۆ گرفتی نەزۆكی و توانای منداڵ خستنەوە بەسوودە.
12 / بۆ شكاندنی ئازار و شوێن پێوەدانی مێرووەكان بەسوودە.
13 / ددانەكان بەهێز دەكات و دژی كلۆربوونیانە.
14 / ئەگەر لەگەڵ زەیتی زەیتوندا بخورێت, بۆ ڕۆماتیزمە زۆر بەسوودە.
15 / بۆ چارەسەركردنی ئازاری گوێچكەكان بەسوودە.
16 / بۆ چارەسەركردنی گرفتی بەردی گورچیلە ئێجگار باشە.
17 / باشترین دەرمانە بۆ ئەو كەسانەی گرفتی بیرچوونەوە و زەهایمەریان هەیە, بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ لیمۆدا تێكەڵ بكرێ‌ و بخورێت.