چەند خوویەكی ڕۆژانە پیاوان تووشی لەدەستدانی توانای منداڵبوون دەكەن

هەواڵی / 14/1/2018 1416 جار بینراوە

ساڵانە بە ملیارەها دۆلار بە خەرج دەدرێت
چەند خوویەكی ڕۆژانە پیاوان تووشی لەدەستدانی توانای منداڵبوون دەكەن
شەن پرێس:

پزیشكی پسپۆڕ و ناوداری جیهانی (سرح ئاجای نانجیا) ئاشكرایكردووە كە ئەنجامدانی چەند خوویەكی ڕۆژانە پیاوان تووشی مەترسی لەدەستدانی توانای منداڵ بوون و كەمكردنەوەی تۆوەكانی دەكات و باشتروایە كە پیاوان خۆیانی لێ‌ بەدوور بگرن, چونكە لە ئێستادا گرفتی لەدەستدانی توانای منداڵ لە جیهاندا زۆر بەربڵاوە و لە كۆی هەر (8) خێزانێك, یەكێكیان ئەو گرفتەیان هەیە و بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێن و لەو پیاوەشدا ساڵانە بە ملیارەها دۆلار بە خەرج دەدرێت:
دكتۆر سرح ئاماژەی بەو خووە ڕۆژانەییانە كردووە كە پیاوان تووشی لەدەستدانی توانای منداڵ بوون دەكەنەوە:
1 / دانان و هەڵگرتنی مۆبایل لە گیرفانی پانتۆڵدا.
2 / پەستان و گرفتی دەروونی.
3 / نەخـواردنی ماسی.
4 / شەوانە نەخەوتن هەتا درەنگانی شەو.
5 / ئەو شلە و كرێمانەی لەكاتی سێكس كردندا بەكاردەهێنرێن.
6 / دانان و ئیشپێكردنی لاپتۆپ لەسەر ڕانەكان.
7 / زۆر خـواردنەوەی خـواردنەوە گازیەكان.
8 / خـواردنەوەی مەی و كحول.