مەسعود حەیدەر : به‌م نزیكانه‌ موچەی تەندروستی و پەروەردە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەكرێت

هەواڵی / 12/1/2018 1632 جار بینراوە

مەسعود حەیدەر :  به‌م نزیكانه‌ موچەی تەندروستی و پەروەردە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەكرێت

شه‌ن پرێس :

ئەندامێكی  لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەینێت، وردبینی كردنی لیستی موچەی وەزارەتی تەندروست و پەروەردە بەردەوامە،دەشڵێت"  وەزارەتەكانی دیكە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی عیراق و ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق".
مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، وردبینی كردنی لیستی موچەی وەزارەتی تەندروست و پەروەردە بەردەوامە و لە ئێستاشدا پرۆسەكە تەواو نەبووە.
وتیشی" دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لیستی موچەی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە كە پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو بكرێت، ڕاستەوخۆ موچەكانیان لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەكرێت".
لەبارەی وەزارەتەكانی دیكەشەوە وتی" وەزارەتی پەروەردە و تەندروست لە دنیادا دوو وەزارەتی گرنگن و نابێت تێكەڵاوی سیاسەت بكرێن، بۆیە كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی فشارێكی زۆری لە حكومەتی فیدراڵ كردووە كە موچەی ئەو دوو وەزارتە خەرج بكرێت، بەڵام وەزارەتەكانی دیكە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی عیراق و ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق".
ئاشكراشی كرد، سەردانی وەفدی ئۆپۆزسیۆن گرنگ بوو بۆ نزیككردنەوەی هەرێم و بەغدا و ئەو سێ‌ حزبە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات.
دوای دەست بەسەراگرتنی  كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك و هەروەها فرۆِكەخانەكان و داهاتی هەرێم بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە لە ئێستادا هەرێم ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دابین بكات.



زۆرترین بینراو