داواكاری گشتی سلێمانی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئاسایش تۆماركرد .

هەواڵی / 12/1/2018 158 جار بینراوە

به‌هۆی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌
داواكاری گشتی سلێمانی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئاسایش تۆماركرد .
 

شه‌ن پرێس:

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیركران، سكاڵامان له‌سه‌ر ئاسایش تۆماركردووه‌".

به‌ختیار عه‌لی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌خۆپیشانده‌ره‌كانی نێو خۆپیشاندانه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی سلێمانی به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركران، داوای یاسایمان له‌سه‌ر ئاسایشی سلێمانی تۆماركرد".

به‌وته‌ی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، "ته‌نیا پێنج كه‌س له‌خۆیشانده‌ران به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون".

مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2017 زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان شارو شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی گرته‌وه‌، هاوكات له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ‌و ڕۆژانی پاش كۆتایهاتنیشی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و ئاسایش، نزیكه‌ی 500 كه‌سیان ده‌ستگیركرد.