کاریگەرییەکانی سەرما لە دروستبونی ئازار لە شان و مل دا

هەواڵی / 12/1/2018 765 جار بینراوە

کاریگەرییەکانی سەرما لە دروستبونی ئازار لە شان و ملدا

شه‌ن پرێس :
بەهۆی بونی سەرمای زۆر لە کەشی سارددا ماسولکەکانی بەشێک لە جەستە توشی گرژبون دەبن، ئەمەش هۆکارێکە تاوەکو ماسولکەکان ئۆکسجین و خۆراکی پێویست لە خوێن وەرنەگرن و ئازار لەو بەشانەی جەستەدا دروست ببێت.

زانا ئەحمەد پسپۆڕی چارەسەری فیزیایی و وەرزش لە بڕگەی تەندروستی بەرنامەی بەیانیت باش کوردستانی ئێن ئاڕ تی باس لە کاریگەری سەرما دەکات لەسەر دروستبونی ئازار لە شان و ملدا و ڕایگەیاند: هۆکار زۆرە بۆ دروستبونی ئازار لە سەرو ملدا، هەر کەسێک کێشەیەک لە بڕبڕەکانیدا دروست ببێت دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی سەرەوەی جەستەی وەک و شان و مل و سەر، ٣٦٧ جۆر لە سەرئێشە هەیە هەندێکی پەیوەندی بە گرژبونی ماسولکەکانی ملەوە هەیە یاخود ئەو ماسولکانەی لە پشتێنەی شاندان لەگەڵ ماسولکەکانی بڕبڕەی مل و پەراسووەکان.

پەیوەندییەکی زۆر هەیە لەنێوان ماسولکەکانی سەر و شان و ملدا، هەربۆیە دروستبونی ئازار لەو ناوچانەی جەستەدا پەیوەندی بە ساردی کەشوهەواوە هەیە کە هۆکارێکە بۆ گرژبونی ماسولکەکان و تێکچونی سوڕی خوێنی ماسولکەکان بەمەش ماسولکەکان بەپێی پێویست خۆراک وەرناگرن لە خوێندا.

ئاماژەی بەوەشدا: ماسولکە لە چەندین ڕیشاڵ پێکهاتوون کە پێکهاتەکانی پێویستی بە ئۆکسجین و خۆراک هەیە و لەکاتی سەرمادا بڕی پێویست وەرناگرن بەمەش ترشەڵۆکبوونی ماسولکە ڕوودەدات، هەروەها دروستبونی ماددەی ژەهراوی کە ماددەیەکە لە خانەکانی ماسولکەدا کۆدەبنەوە، بەهۆی ئازارەوە هەندێک لەهۆڕمۆنەکانی جەستە دەڕژێن کە درێژە بە ئازارەکە دەدەن بەمەش ماسولکە دەچێتە دۆخێکەوە کە مێشک ئاگادار دەکاتەوە کاری پێویست ناکات بۆنمونە ساردی یان گەرمی بەپێی پێویست وەرناگرێت.

کەسانی پسپۆڕ شێلان بۆ کەسەکە بکات تەندروستە ڕەنگە ئازارەکە بۆ ماوەیەکی زۆر نەمێنێت بەڵام ئەگەر کەسێک لە ماڵەوە شێلان بکات ئەوە تەندروست نیە.

هەندێک سەرئێشە دەکرێت دەرونی بێت یان ئاوی کەم خواردبێتەوە یاخود سەرینی نوستنەکەی باش نەبێت، یاخود غودەی هەبێت توشی ژانەسەر دەبێت، بۆ چارەسەر دەبێت پشکنین بکات بزانێت هۆکاری سەرئێشەکەی چییە تاوەکو چارەسەری پێویست وەربگرێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن بینەری ڤیدیۆکەبن: