به‌کارهێنانی کۆندۆم وسووده‌کانی له‌کاتی سێکس کردندا

هەواڵی / 12/1/2018 6530 جار بینراوە

به‌کارهێنانی کۆندۆم وسووده‌کانی له‌کاتی سێکسکردندا

شه‌ن پرێس :

ئایا ده‌زانیت به‌ به‌کارهێنانی کۆندۆم سێکسێکی ته‌ندروست چاوه‌ڕێت ده‌کات. کۆندۆم چییه‌؟
کۆندۆم بریتیه‌ له‌ پێكهاته‌یه‌کی لاستیکیی ته‌نك، واته‌ شه‌فاف که ‌دیوی ناوه‌وه‌ی به‌چه‌ورییه‌کی زۆر ته‌نکی به‌سود داپۆشراوه‌، که‌ پیاوان ده‌یکه‌نه‌ چووكیانه‌وه‌‌ (ئه‌ندامی نێرینه‌وه)‌ له‌کاتی جووتبووندا له‌گه‌ڵ مێینه‌دا. ‌به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی زانستی و دروسته‌ له‌کاتی جووتبووندا له‌ کۆمه‌ڵگا‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا و به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو به‌کارده‌هێنرێت، تا ڕاده‌یه‌ك که‌ ده‌کرێت بڵێین له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپادا پێش ده‌ستپێکردن به‌ کاری سێکسی ده‌بێت کۆندۆمه‌که‌ت ئاماده‌ بێت ئینجا ده‌کرێت ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدرێت.


بۆچی کۆندۆم پێویسته‌ له‌کاتی جووتبوندا؟
دیاره‌ دووخاڵی زۆر سه‌ره‌کی هه‌ن،‌ که ‌پێویسته‌ ڕۆشن بێت بۆ هه‌موولایه‌ك:


1/ بۆئه‌وهاوسه‌ره‌ به‌ڕێزانه‌ی، که‌ نایانه‌وێت منداڵیان ببێت، واته‌ سپێرمی یان تۆوی نێره‌که نه‌گاته‌ ئه‌وه‌ی به‌ر هێلکه‌ی مێیه‌که‌ بکه‌وێت و ببێت به‌ منداڵ. واته‌ بۆ دانانی پلانێکی جێگیر له‌ نێوان هاوسه‌ره‌کاندا بۆ هێنانه‌دی ئاواتی منداڵبوونێك له کاتێكی دیاریکراودا پێویسته‌ کۆندۆم به‌کار بهێنن بۆئه‌وه‌ی تووشی دوودڵیی و فشار نه‌بن له‌دوای جووتبونیاندا.


2/ دیاره‌ زێ (مهبه‌ل)ی ئافره‌ت وه‌ هه‌روه‌ها (چووك ) واته‌ ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاو به‌جۆرێك ناسکن‌، که ‌ڕه‌نگه‌ هیچی که‌متر نه‌بێت له‌ ناسکی چاو. بۆیه‌ به‌ پاك ڕانه‌گرتن وئازاردان و به‌کارهێنانی به‌شێوه‌یه‌کی نادروست ده‌بێته‌ هۆکاری نه‌خۆشی و په‌یدابوونی ڤایرۆس و هه‌وکردنیان ئه‌ویش ده‌بنه‌ هۆکارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ ترسناکه‌کان بۆیه‌کتری وه‌کو(سوزه‌نکوئینتهانی مه‌سانه‌و ڕه‌حمی ئافره‌تان و ئه‌ندامی ته‌ناسولی پیاوان)، که‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ ئاسان نین و ده‌بنه‌ هۆی گرفت بۆ پیاوان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی و‌ بۆ خانمان به‌ تایبه‌تی، که‌ له‌و باره‌ دژوارانه‌دا کاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی زاوزێیان ده‌بێت . بۆیه‌ به‌کارهێنانی کۆندۆم کارێکی پێویسته له‌کاتی سێکسکردن و جووت بووندا .

م. ڕێبوار حسێن

زۆرترین بینراو