قه‌ڵه‌وی پیاوان ئه‌بیته هۆی نه‌زۆکی‌ و لاوازی سێکسی

هەواڵی / 12/1/2018 387 جار بینراوە

قه‌ڵه‌وی پیاوان ئه‌بیته هۆی نه‌زۆکی‌ و لاوازی سێکسی

شه‌ن پرێس :
موحه‌ممه‌د مه‌لا مه‌حمود/ له‌ئه‌مه‌ریکا

زۆر له‌ توێژینه‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه دوپاتى ئه‌که‌نه‌وه، که‌کێشی پیاو ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی کاری سێکسی‌و، دروستکردنی منداڵ، له‌هه‌مانکاتیشدا قه‌ڵه‌وی کاریگه‌ری نه‌رێتی هه‌یه له‌سه‌ر جۆری زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆی پیاوان‌و، ژماره‌یان( نوعیه‌ الحیوانات المنویه‌ وعددها)، چونکه به‌قسه‌ی پزیشکانی سێکسی ئه‌بێ ژماره‌ی زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆی پیاوان له ٢٠ ملیۆن که‌متر نه‌بێ،وه‌هه‌روه‌ها چالاکیشبن له‌کارکردندا بۆ پیتاندنی هێلکه‌ی ژن.
له‌توێژینه‌‌وه‌که هاتووه: گوێنه‌دان به‌به‌رنامه‌ی خواردن ئه‌بێته هۆی دروستبونی چه‌نده‌ها گیروگرفتی ته‌ندروستی، وه‌ک: قه‌ڵه‌وی، زیادبونی شه‌کر له‌نێو خوێندا، زیادبونی خوێ، به‌شێوه‌یه‌ک توانای تاوانه‌وه‌ی نییه.
کۆمه‌ڵێک زانای ئه‌مه‌ریکی له‌بواری ته‌ندروستی توێژینه‌‌وه‌یه‌کی زانیستیان ئه‌نجامداوه‌و، ئه‌ڵێن: زۆری کێش ئه‌بێته هۆی دواکه‌وتنی مندالبون،چونکه تا پیاو کێشی به‌رزبێتیه‌وه جۆری زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆیان زیانیان پێئه‌گات. زانایان ئه‌م توێژنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵانیش تاقیکردیته‌وه‌و، ئه‌ڵێن: ئه‌و‌ئاژه‌ڵانه‌ی خواردنی پر له‌قه‌ڵه‌وی ئه‌خۆن هۆرمۆنی (تیستۆسترۆن)- که‌هۆرمۆنێکی نیرایه‌تیه- که‌متره له‌وانی‌تر،وهه‌روه‌ها ئه‌ڵێن: ئه‌م خواردنانه‌ی چه‌وریان زۆره مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر پیاوان که‌توشی لاوازی سێکسی ببن.
توێژینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی هاردڤێرد ئاماژه به‌وه‌ئه‌کات: ئه‌و پیاوانه‌ی سمتیان گه‌وره‌یه زیاتر توشی لاوازی سێکسی ئه‌بن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ت نییه به‌زانایانی ئه‌مریکا، به‌ڵکو له‌وڵاتانی تریش ئه‌نجامدراوه، وه‌ک: وڵاتی به‌ڕازیل، به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌کانی به‌ڕازیلی ئه‌ڵێن: قه‌ڵه‌وی پیاوان ئه‌بیته هۆی لاوازی سێکسی له‌دوای ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵی، وه‌هه‌روه‌ها له‌وڵاتی ئیتاڵیا ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر ١١٠ پیاوی قه‌ڵه‌و، که‌توشی لاوازی سێکسی ببون، ئه‌م زانایانه‌ی ئیتاڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م ١١٠ پیاوانه‌ی کرد به‌ڕێگای به‌رنامه‌ی خواردن‌و، وه‌رزش، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌رمانێک به‌کاربێنن،هه‌روه‌ها له‌توێژینه‌وه‌ی ویلایه‌تی مه‌سه‌چوسیست ئاماژه به‌وه‌ئه‌دات، که‌پیاوان ئه‌توانن چاره‌سه‌ری لاوازی سێکسی بکه‌ن له‌ڕیگای دابه‌زینی کێش.

پسپۆره‌کان له‌بواری نه‌زۆکی‌و، منداڵبون ئه‌ڵێن: هه‌ندێک جۆر ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی سێکسی کاریگه‌ری نه‌رێتی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆڵی زینده‌وه‌ره‌کانی نێو تۆی ( الحیوانات المنویه‌) پیاوان، که‌ئه‌مه‌ش ئه‌بیته هۆی دروستنه‌کردنی منداڵ له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه.