كوڕ و باوكێك له‌ هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی دزنینی سه‌ر مه‌نهۆل ده‌ستگیركران

هەواڵی / 11/1/2018 235 جار بینراوە

كوڕ و باوكێك له‌ هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی دزنینی سه‌ر مه‌نهۆل ده‌ستگیركران

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كوڕ و باوكێكیان به‌تۆمه‌تی دزینی سه‌ره‌ مه‌نهۆڵ له‌ نێو شاری‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری‌ ده‌ستگیركردووه‌.

په‌یجی فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەندین ڕووداوی دزینی سەرە مەزرا لە نێو شاری هەولێر ودەوروبەری، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو توانی لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکات"

نقیب سیڤەر عمر شێرە، بەرپرسی نەهێشتنی تاوانی بەحرکە تایبەت بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاندووه‌: کەوا ئاگادار کراینەوە بە بوونی چەندین ڕووداوی دزینی سەرەمەزرا لە نێو شاری هەولێر و دەوروبەری، دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو لە ماوەیەکی کەم توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و تۆمەتباران دەستگیر بکەین لە بەحرکە.

ده‌شڵێت: تۆمەتباران باوک و کوڕن و تا ئێستا دانیان بەدزینی زیاتر لە (۲۰) سەرمەزرا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا و دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتباران بە پێی مادە (٤٤٣) لە یاسای سزادان.