فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پڕۆژەی ڕێخۆشکردن بۆ ڕێگادان به‌ واژووی ئەلیکترۆنی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات

هەواڵی / 11/1/2018 155 جار بینراوە

لەپێناو بەژەوەندی هاوڵاتیان
فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ پڕۆژەی ڕێخۆشکردن بۆ ڕێگادان به‌ واژووی ئەلیکترۆنی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
شه‌ن پرێس:

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پڕۆژەی ڕێخۆشکردن بۆ ڕێگا دان بەقبوڵ کردنی واژووی ئەلیکترۆنی و جێ بەجێکردنی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.

پرۆژه‌ یاساكه‌ی فراكسۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی واژۆی 14 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و له‌وباره‌وه‌ شوكریه‌ شێخانی،ئه‌ندامی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌شه‌ن پرێسی راگه‌یاند: وه‌كو فراكسیۆنه‌كه‌مان پڕۆژەی ڕێخۆشکردن بۆ ڕێگا دان بەقبوڵ کردنی واژووی ئەلکترۆنی و جێ بەجێکردنی،کە لەپەرلەمانی عێراق دەرچووه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كردوه‌‌ بۆ جێ بەجێ کردنی لەهەرێمی کوردستان .

وتیشی: ئەم پڕۆژە لە پەرلەمانی  عێراق پەسەند کراوە،ئێمە وەک فراکسۆنی كۆمه‌ڵ داوامان کردوە لەپەرلەمانی کوردستانیش پەسەند (نفاذ) بکرێت بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستانیش کاری پێ بکرێت، ئامانج لە ناوەڕۆکی پڕۆژەکە لەپێناو بەژەوەندی هاوڵاتیانه‌ بۆ ئاسانکاری و خێرا ڕۆیشتنی مەمڵه‌ و واژوەکانیان  لە دام و دزگا فەرمیەکان بەشێوازی سیستەمی ئه‌لکترۆنی.