مەحمود سەنگاوی بۆ مەلا بەختیار: ئەگەر بە تەنها پشت بە هێزی سەربازی ببەستین دەڕوخێین

هەواڵی / 11/1/2018 535 جار بینراوە

سەدامیش هێزێکی زەبەلاحی هەبوو
مەحمود سەنگاوی بۆ مەلا بەختیار: ئەگەر بە تەنها پشت بە هێزی سەربازی ببەستین دەڕوخێین
شه‌ن پرێس:

مەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە وەڵامی مەلا بەختیاردا دەڵێت "سەدام حسێنیش هێزێکی زەبەلاحی هەبوو، بەڵام چونکە جەماوەری لەدەستدا، تووشێ چارەنووسێکی ڕەش بوو، ئەگەر بە تەنها پشت بە هێزی سەربازی ببەستین دەڕوخێین".

ئەمڕۆ مەحمود سەنگاوی لە کۆنفراسی کۆمەڵەی ڕێکخستنە دێرینەکاندا لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند "هەندێک کەس لەناو یەکێتیدا لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە، کۆمەڵێک قسە دەکەن کە دوورن لە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییەوە، هەموو جارێکیش مام جەلال دەیوت یەکێتی حزبی ڕەنجدەرانی بیر و بازووە و حزبی هەژارانە".

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی مەلا بەختیاردا کە وتبووی، ئەگەر یەک کورسیش بهێنێت هەر یەکێتییەکەی جارانە لەبەرئەوەی هێزی هەیە، مەحمود سەنگاویش لە وەڵامدا دەڵێت "هەڤاڵینە سەدام حسێن هێزێکی زۆری هەبوو، بە هەزاران دەبابە و فڕۆکەی هەبوو، زیاتر لە ملیۆنێک سەربازی هەبوو، بەڵام لەبەرئەوەی جەماوەری لەدەستدا، چارەنووسی بەرەو لەناوچوو ڕۆیشت".

جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە "ئەگەر ئێمەش پشت بە هێز ببەستین هەمان چارەنووسی ڕژێمی پێشوومان دەبێت و بەرەو لەناوچوون دەچین".

زۆرترین بینراو