په‌ڕله‌مانی توركیا مافی ئه‌ندامێتی له‌ له‌یلا زانا وه‌رگرته‌وه‌

هەواڵی / 11/1/2018 101 جار بینراوە

به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ
په‌ڕله‌مانی توركیا مافی ئه‌ندامێتی له‌ له‌یلا زانا وه‌رگرته‌وه‌
شه‌ن پرێس:

په‌رله‌مانی‌ توركیا پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ له‌سه‌ر متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ له‌یلا زانا په‌رله‌ماناتری‌ دیاری‌ كورد و پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان هه‌ده‌په‌ ئه‌نجام دا و، به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ مافی‌ ئه‌ندامێتیی‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ وه‌رگرته‌وه‌.

پێشتر به‌ پاساوی‌ به‌شدارینه‌كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا، لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ په‌رله‌مان ڕێكاره‌كانی‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ی‌ گرته‌ به‌ر.

له‌یلا زانا، له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی خولی  24ـه‌می په‌رله‌مانی توركیا كه‌ له‌ 30ی ئه‌یلوولی 2011 به‌ڕێوه‌ چوو، له‌ پرۆسه‌ی‌ وێندخواردنه‌كه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی‌ (میلله‌تی توركیای مه‌زن)ی له‌بریی‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ توركی‌ مه‌زن به‌كارهێنا،  به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سوێنده‌كه‌ی‌ قبووڵ نه‌كرا.

هه‌رچه‌نده‌ دواتر داوای‌ لێ‌ كرا سوێندخواردنه‌كه‌ی‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌ نه‌بوو، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌شداریی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا نه‌كردووه‌.

زۆرترین بینراو