شه‌ن پرێس ، ناوی لیستەکەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و د.بەرهەم ساڵح بڵاو دەکاتەوە

هەواڵی / 11/1/2018 348 جار بینراوە

لیسته‌كه‌یان ناوی"نیشتمان"ه‌
كۆمەڵ‌، گۆڕان‌ و هاوپەیمانی به‌ یه‌ك لیست به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن
شه‌ن پرێس:

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌، هاوپه‌یمانێتییه‌كیان به‌ ناوی‌ نیشتمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق پێكهێنا.

پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستێكی‌ باڵا كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێ‌ قۆڵیی‌ نێوان كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هاوپه‌یامانی‌ بۆ دیموكراسی‌ و دادپه‌روه‌ری‌، له‌ باره‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌رسێ‌ لایه‌ن له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ لیستێكی‌ هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم و پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراق ڕێككه‌وتن.
هاوپه‌یمانیێتییه‌كه‌ به‌ ناوی‌ (نیشتمان)ه‌وه‌ له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق تۆمار كراوه‌.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵ و گۆڕان و هاوپه‌یامانی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراقدا ده‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو