هۆکاری دابەزینی سورەتی (الكوثر) هێندە غەمبارە فرمێسک بە چاوانتدا دێتە خوار .

هەواڵی / 10/1/2018 1095 جار بینراوە

هۆکاری دابەزینی سورەتی (الكوثر) هێندە غەمبارە فرمێسک بە چاوانتدا دێتە خوار .

دكتۆر عبدالواحید محمد .

کاتیک خۆشەویستمان ( ﷺ) لە مەکە بوو هاوسەگیری ئەنجام دابوو ٣ مندالی کوڕی هەبوو بە ناوەکانی( ئیبڕاهیم، قاسم، عبداللە) بوو , هیچ کام لە مندالە کورەکانی ماوەیەکی زۆر نەژیان بەڵکوو سەرجەمیان مردن, هەر بۆیە کاتیک سەرداری ئیمە بە کوجە و کۆڵانەکانی مەکە دەهات و دەچوو تێکڕا منداڵ و پیر و پیاوو ژن تیکڕا هاواریان دەکرد ئەوەتا (ابتر واتا *وەجاخ کوێر , دووابڕاوو) پەنا بەخواد , بەم جۆرە پێغەمبەری ئازیز بە دڵێکی غەمگین و پڕ لە ئازار و بە بێ دەنگی ئەوانی جێئەهیشت و هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو , ئاخر ئەمانە چ دڵڕەقیک بوون بەم جۆرە دڵنەوای کەسێکیان دەکرد کە ڕەوشت بەرزترین و ڕاستگۆترین و دەستپاکترینان بوو , هەریەک لە ئێمە هەرگیز ناتوانێت بەرگەی کاردانەوەیەکی وەها دڵڕەق بکات بەڵام سەرداری ئیمە دڵی گەوهەر ئاسای زۆر دەمیک بوو لەگەڵ ئەم جۆرە لە خەم و ئازارانە ڕاهاتبوو
هەر بۆیە خودای مەزن لە سەرووی ئاسمانەکانەوە بۆ دڵنەوەی سەروەری ئیمە ئەم سورەتەی بۆ نارد وەک دڵنەواییەک


إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ ( 1 )

به‌ڕاستی ئێمه خێر و چاکه و خۆشی (هه‌ر دوو جیهان و ناوبانگی چاکه‌ی‎) تۆمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بێ ئه‌ندازه و بێ سنور کردوه (له هه‌موو جه‌رخ و زه‌مانێکدا).

فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ( 2 )


که‌واته نوێژ ته‌نها له‌به‌ر خوا و بۆ خوا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت ئه‌جام بده‌و قوربانیش بکه (هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت).

إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ( 3 )


بێگومان هەر دوژمنان و ناحەزانی تۆ بێ ناو و نیشان و وەجاخ کوێر و دوابڕاون (لە هەموو خێر و چاكەیەك لە هەردوو جیهاندا).