یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ .. هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ بو‌و

هەواڵی / 10/1/2018 146 جار بینراوە

دروستكردنی لیستێكی هاوبەشی كوردی
یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ .. هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ بو‌و
شه‌ن پرێس:

شاندێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی ئەمڕۆ چوار شەممە لەشاری سلێمانی له‌باره‌گای كۆمه‌ڵ لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كۆبوونەوەو له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.

رێبوار ئه‌حمه‌د وته‌بێژی كۆمه‌ڵ له‌ كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ وتی: ئەوان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی تاوتوێی دروستكردنی لیستێكی هاوبەشی كوردیان كردوه‌ لەناوچە جێناكۆكەكان، ئەوەش بۆ بەشداری لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

راشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌مان بوه‌و له‌باره‌ی رای خۆشمانه‌وه‌ له‌ داهاتودا رایده‌گه‌یه‌نین.

رێبوار حەمەد ئەوەشی راگەیاند، جگە لەو پرسە، دۆخی ناوچە كێشەلەسەرەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەدوای رووداوەكان تاوتوێكراوە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخاتەڕوو.

لەبارەی ئەگەر دروستكردنی لیستی هاوبەش لەنێوان لایەنە كوردییەكان، وته‌بێژی كۆمه‌ڵ ئاشكرایكرد، ئەوە ئەگەرێكی بەهێزەو لەو بارەشەوە گفتوگۆكانی نێوان لایەنەكان بەردەوامدەبێت.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئێمه‌ بۆ گفتوگۆكردن و رێككه‌وتن به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌تا ئێستاش سه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێكمان كردبێت ئه‌نجامه‌كه‌ی باش بوه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیش هاوڕا بوین.

وتیشی: سه‌ردانی هه‌ر لایه‌نێكیشمان نه‌كرد په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی باش بنێین و ته‌نها به‌ یه‌كڕیزیش ده‌چینه‌ پێشه‌وه‌.

زۆرترین بینراو