د.بەرهەم سالح بەزۆرینەی دەنگی ئەندامان به‌ سەرۆكی هاوپەیمانی هەڵبژێردرا

هەواڵی / 10/1/2018 595 جار بینراوە

به‌ 627 دەنگ
د.بەرهەم سالح بەزۆرینەی دەنگی ئەندامان به‌ سەرۆكی هاوپەیمانی هەڵبژێردرا
شه‌ن پرێس:

ئەمڕۆ كۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەری لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە  كه‌ 627 ده‌نگ بوو د.بەرهەم سالح بە سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنی سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی دادپەروەری لەكاتێكدایە پێشتر پەیڕەوی گشتی هاوپەیمانێتییەكە پەسەندكرابوو، هەروەها ئەندامانی هاوپەیمانێتییەكە دەنگیان بە  هەڵبژاردنی لیژنەی بەڕێوەبردنی كۆنگرەكە دابوو".

قەوارەی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رۆژی 16ی ئەیلولی ساڵی رابردوو لەلایەن رێپێدراوی یاسایی دكتۆر بەرهەم ساڵح-ەوە لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان تۆماركرا.

هەروەھا 27ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت.
خه‌ندان