یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ خنكانی‌ كۆچبه‌ران له‌ ساڵی‌ 2018 دا تۆماركرا

هەواڵی / 9/1/2018 161 جار بینراوە

یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ خنكانی‌ كۆچبه‌ران له‌ ساڵی‌ 2018 دا  تۆماركرا
چه‌ندین كۆچبه‌ر خنكاون .


شه‌ن پرێس :
ماڵپه‌ری‌ هه‌واڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ بلاَویكرده‌وه‌  به‌له‌مێكی‌ كۆچبه‌ران له‌ نزیك كه‌ناراوه‌كانی‌ لیبیا تێكشكاوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌یان كۆچبه‌ری‌ ناو به‌له‌مه‌كه‌ خنكاون و دیار نه‌ماون.
كاره‌ساته‌كانی‌ تێكشكانی‌ به‌له‌می‌ كۆچبه‌ران یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ مرۆییانه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وروپا سه‌رباری‌ هه‌بوونی‌ چه‌ند بژارده‌یه‌ك نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ له‌ ناو ئه‌و بژاردانه‌دا گێڕانه‌وه‌ی‌ به‌له‌می‌ كۆچبه‌ران بۆ ئه‌و وولاَته‌ی‌ لێوه‌ی‌ هاتوون له‌ ڕابردودا باسكراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێكه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی‌ ئوسترالیاوه‌ پیاده‌ ده‌كرێت و به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كان له‌و كاته‌وه‌ی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ له‌ ئوسترالیا جێبه‌جێكراوه‌ ، هیچ كۆچبه‌رێك نه‌یتوانیوه‌ خۆی‌ بگه‌یه‌نێته‌ ئوسترالیا و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌و وولاَته‌ كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ لێوه‌ی‌ هاتوون.
سه‌باره‌ت به‌ ئاماری‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ كه‌ له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ، ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت لایه‌نی‌ كه‌م هه‌شت كه‌س خنكاون و 84 كۆچبه‌ر ڕزگاركراون و هێشتا ده‌یانی‌ تریش چاره‌نوسیان نادیاره‌.