ئێران هۆشیاری دەداتە ووڵاتانی ناوچەكە

هەواڵی / 9/1/2018 214 جار بینراوە

هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌
ئێران هۆشیاری دەداتە ووڵاتانی ناوچەكە
شەن پرێس:

لەمیانەی كۆنفڕانسێكی ئاسایشیدا لە تارانی پایتەختی ووڵاتەكەی (محمد جەواد زەریف)ی وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشیاریی دایە ووڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە هاندانی نائارامی و پشێوی لە ووڵاتەكەیدا, وەك ئاماژەیەك بۆ خۆپیشاندانەكانی خەڵكی لە دژی حكومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
شایانی باسە كە ووتەكانی زەریف ڕەنگدانەوەی هەمان لێدوانەكانی دەسەڵاتدارانی تری ئێرانی بوو, كە دەیانوت ووڵاتانی بیانی هاندەرن بۆ پشێویەكانی ناو ئێران.
زەریف ووتیشی: هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیەی ووڵاتانی دراوسێ, بەرپەرچدانەوەی توندی ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لەخۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خەڵكانی ئێرانی لە دژی سیاسەتەكانی حكومەت و بێكاری و گرانیی نرخی شتومەك, لانی كەم (25) كەس كوژران و دەیانی تریش بریندار بوون و نزیكەی (1,000) كەسی تریش دەستگیركران, كە دواتر بەشێكیان بە كەفالەتی دارایی ئازادكران.

زۆرترین بینراو