ئەردۆگان سكاڵا لەسەر سەرۆكی جەهەپە تۆمار دەكات

هەواڵی / 9/1/2018 130 جار بینراوە

گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە
ئەردۆگان سكاڵا لەسەر سەرۆكی جەهەپە تۆمار دەكات
شەن پرێس:

بەپاساوی ئەوەی كە لەمیانەی ووتارێكیدا سوكایەتیی پێكردووە (ڕەجەب تیب ئەردۆگان)ی سەرۆك كۆماری توركیا سكاڵای لە دژی (كەمال كڵچدار ئۆغلۆ)ی سەرۆكی گشتیی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) تۆماركرد, كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە.
لەلایەكی ترەوە (دەوڵەت باخچەلی)ی سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوە پەرستی توركیا (مەهەپە) پشتیوانیی خۆی بۆ ئەردۆگان دەربڕی لەو هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەی كە وابڕیارە لە ساڵی (2019) لە توركیا بەڕێوەبچێت.
باخچەلی ڕایگەیاندووە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی توركیا, پارتەكەی پشتیوانی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەكات و ئەگەر بكرێت هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی دادوگەشەپێدانیش دەكات.

زۆرترین بینراو