هەوڵی تیرۆركردنی یاریزانێكی كـورد درا

هەواڵی / 9/1/2018 145 جار بینراوە

ئەڵمانیا:
هەوڵی تیرۆركردنی یاریزانێكی كـورد درا
شەن پرێس:

دەسەڵاتدارانی دادوەریی ووڵاتی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند كە لە ووڵاتەكەیان هەوڵی تیرۆركردنی یاریزانێكی كورد دراوە و بۆ ئەو مەبەستە و ناسینەوەی هێرش بەرەكانیش لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
دوێنێ‌ شەو لەسەر ڕێی خێرای شاری (دیۆرن) لە خۆرئاوای ئەڵمانیا لە ئۆتۆمبێلێكی ڕەشەوە تەقە لە (دینیز ناكی / 28 ساڵ)ی یاریزانی كوردی باكوری كوردستان كرا.
لەوبارەیەوە ناكی بە ڕۆژنامەی (دی فیلت)ی ئەڵمانیی ڕاگەیاندووە كە گوللەكان زۆر لێی نزیك بوون و یەكێكیان بەر جامی ئۆتۆمبێلەكەی كەوتوون و یەكێكی تریش بەر تایەكەی كەوتووە.
لای خۆشیەوە ڕۆژنامەی (دیر شبیگل) جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەو ڕووداوە پەیوەندیی بە هەڵوێستیە سیاسیەكانی ناوبراوەوە هەیە, كە بە بەردەوامی پشتیوانی لە دۆزی كورد دەكات, هەروەك بۆخۆیشی ووتویەتی: زۆرجار لە توركیاش دەكرێمە ئامانج و هەوڵی كوشتنم دراوە.
لەمانگی نیسانی (2017)شدا دادگایەكی توركیا سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك بەسەر دینیز ناكیدا سەپاندبوو, ئەوەش بەتۆمەتی بانگەوازكردن بۆ كاری تیرۆریستی.

زۆرترین بینراو