ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر بوكدا دێت لە مانگی هەنگوینی دا

هەواڵی / 4/1/2018 1226 جار بینراوە

ئەو گۆڕانكاریانەی بەسەر بوكدا دێت لە مانگی هەنگوینیدا

شه‌ن پرێس :
دوای دەستپێكردنی ژیانی هاوسەرگیری، بوك و زاوا چەند گۆڕانكارییە لە ڕووی دەرونی و جەستەییەوە تێییاندا ڕوودەدات، كە پێویستە بەرامبەرەكانیان بە ئاگاییەوە مامەڵە بكەن، بەتایبەتی بوك.

گرنگترین ئەو گۆڕانكارییانە لە بوكدا ڕوودەدات:

•    تێكچوونی میزاج، دوای شەوی گواستنەوە و لەدەستدانی پەردە، ئاساییە ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتی بوك هەست بە بێ تاقەتی و نەبوونی میزاجی باش بكات، بەتایبەتی دوای ئەوە بوك لە ماڵی باوكی دوردەكەوێتەوە و لەگەڵ كەسێكی تردا ژیانێكی نوێی دەستپێكردووە، بۆیە پێویستە زاوا ئەو حاڵەتە ئاسایی وەربگرێت و زیاتر بەشێوەیەكی میهرەبان مامەڵەی لەگەڵ بكات.

•    لەخۆبایبون، بوك لە ماوەی مانگی هەنگوینیدا هەست بە جۆرێك لەخۆباییبون دەكات و وادەزانێت، كە هەموو كەس لە خزمەتی ئەودایە، بەتایبەتی ئەو كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری هۆتیلەكان و ئەو كەسانەی ئەوان بۆ بەسەر بردنی ئەو مانگە بۆی دەچن.

•    بێ‌ هێزبوون، زۆربەی ژنان لەسەرەتاكانی ژیانی هاوسەرگیری و بەتایبەتی مانگی هەنگوینیدا بێ‌ هێز دەبن و بەهۆیەوە چەندین پرسیاری سەیر و سەمەرە دەكات، لەوانە بە مێردەكەی تەئكید دەكاتەوە، كە ئەوی خۆش دەوێت یان نا، ژیان چۆن دەبێت و هەندێك شتی تر كە پێشتر قسەیان لەسەر كردووە.

•    زیادەڕۆی لە خەرجكردندا، ژنان مانگی هەنگوینی و سەفەری ئەو مانگە دەقۆزنەوە بۆ كڕین و زیادەڕۆی كرد، لەكاتێكدا ئەوان بۆ بەسەربردنی خۆشترین كاتی ژیانیان سەفەر دەكەن.


سەرچاوە/ سەقافە و علوم