دوو دەریای تێکەڵنەبوو! هەڵەتێگەشتنێکی زیانبەخش

هەواڵی / 4/1/2018 904 جار بینراوە

دوو دەریای تێکەڵنەبوو! هەڵەتێگەشتنێکی زیانبەخش

شه‌ن پرێس :

خوای گەورە لە قورئاندا لە سورەتی (الفرقان) ئایەتی (٥٣) دا دەفەرموێت: (وهو الذي مرج البحرين هذا عذب فرات وهذا ملح اجاج وجعل بينهما برزخا وحجرا محجورا)
واتە: ئەو زاتێکە کە دوو جۆر دەریای بەدیهێناوە ، یەکیان پاک و سازگار ئەویتریان خوێیاوی و تاڵ (تفت) وە بەربەستێکی لە بەینیاندا بەدیهێناوە کە تێکەلنابن.

وەک هەموو ئاگادارین کە دوو دەریا کە ڕێژەی خوێیان جیاوازە بەیەک دەگەن بەربەستێک لەنێوانیاندا دروست دەبێت و تێکەڵ نابن لەوانەیە هەموولایەک بە ڤیدیۆ نموونەی ئەو و دەریای بینیبێت ، هەر لە هەمان ئایەتدا باس لە هۆکارەکەشی کراوە کە جیاوازی ڕێژەی خوێیە، باشە پێغەمبەری خودا بێئاگا لەم دیاردە چۆن ئەمەی زانی !؟

ڕاستە ئەمە یەکێکە لە ئیعجازەکانی قورئانی پیرۆز بەڵام ئەمەی لێرەدا گرنگی پێدەدەین هەڵە تێگەشتنی مسوڵمانانە کە گوایە ئاوی سوێر و سازگار تێکەڵ نابن! ئەوەشی ئەهلی زانست بێت تێدەگات کە ئاوی سوێر و سازگار تێکەڵدەبێت.
جا لەوەیە بەهۆی نەزانی مسوڵمانەکەوە کە ئایەتەکەی هەڵە شەرحکردووە کەسێک زیاتر لە دین دووربکەوێتەوە یاخود گومڕا ببێت.
بەڕێزان خودای گەورە لە قورئاندا بە هیچ شێوەیەک باسی ئەوەی نەکردووە کە ئاوی سوێر و سازگار تێکەڵ نابن بەڵکو ئەوە تەئویلی من و تۆیە بۆ قورئان کە بەدەمیوەوە هەڵدەبەستین ، ئەگەر نا ئایەتەکە نافەرموێت ئاوی سوێر و سازگار تێکەڵنابن بەڵکو دەفەرموێت (وهو الذي مرج البحرين) واتە ئەوە دوو بەحر واتە دوو ئاوی جیان کە تێکەڵنابن و سنوریان لەنێوانیاندا هەیە ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ئاڵوگۆڕ بە ڕادەیەک خاوە کە ئەم دوو ئاوە بە گشتی هەر بە جیاوازی دەمێننەوە و سنورێک هەر لەبەینیان دەمێنێت.
واتە ئاوی سازگار و سوێر تێکەڵ دەبن بەڵام دوو بەحر یاخود مەسافەی ئاوی زۆر گەورە هەن کە تێکەڵ نابن ئەویش بەهۆی ئەوەی کە پێکهاتەیان جیاوازە و بەبەردەوامی ئاوی سازگار بۆ یەکێکیان زیاد دەبێت لەچاو ئەوی تریان وە ئاڵوگۆڕی ئاو لە لایەکی بەحرەکە بۆ ئەولای تری خاوە بۆیە سنورێک لەنێوان دوو بەحرەکە دروست دەبێت کە ئاڵوگۆڕێکی خاوی تێدا روودەدات ئەم ناوچە بۆ هەموو دیاردەیەکی هاوشێوە پێی دەوترێت Transitional Zone بۆیە بەحرەکان هەر بە تێکەڵ نەبوو دەمێنێتەوەو ئەملای بەحرەکە جۆرێک دەبێ و ئەولای بەحرەکە هەر جۆرێک دەبێت.
جا بۆیە پێکهاتنی ئەم سنورە لە بەینی دوو دەریاکە مەرج نییە ستونی بێت بەڵکو دەشکرێت ئاسۆیی بێت و ئاوی سوێر لە ژێرەوەو ئاوی سازگاریش لەسەرەوە.
ئەوەی لێرەدا قورئان ئاماژەی پێداوە دیاردەیەکی سروشتییە  دەکرێت لە نێوان هەر بارستەیەکی گەورەی ئاویدا ڕووبدات کە ڕێژەی جیاواز لە تواوەیان تیابێت .

 
نموونەیەکی ئەم دیاردە:
Strait of Gibraltar: Where Atlantic Meets Mediterranean
http://www.livescience.com/29738-strait-of-gibraltar-where-atlantic-meets-mediterranean.html



زۆرترین بینراو