گه‌ر له‌ سه‌رجێیدا ئازارت هه‌بوو، ئه‌م 9 خاڵه‌ په‌یڕه‌و بكه‌

هەواڵی / 1/1/2018 2316 جار بینراوە

گه‌ر له‌ سه‌رجێیدا ئازارت هه‌بوو، ئه‌م 9 خاڵه‌ په‌یڕه‌و بكه‌

شه‌ن پرێس :
به‌شێك له‌ خانمان له‌ كاتی سه‌رجێیدا كێشه‌ی دروستبونی ئازاریان هه‌یه‌ له‌ كۆئه‌ندامی زاوزێدا، كه‌ ئه‌وه‌ش واده‌كات چێژ له‌ پرۆسه‌كه‌ وه‌رنه‌گرن و كێشه‌ بۆ به‌رامبه‌ره‌كانیشیان دروستبكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ ڕه‌چاو بكه‌ن:

1- پشوو بده‌: هه‌ناسه‌ی قوڵ هه‌ڵبمژه‌و به‌ته‌واوه‌تی جه‌سته‌ت ئارام بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئارام بیت باشتر بۆ پرۆسه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌بیت.

2- ئاماده‌كاری: زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی سه‌رجێی جه‌سته‌ت ئاماده‌بكه‌یت بۆ ئه‌و كاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی باش بێت بۆی، ئه‌وه‌ش له‌ رێگای قسه‌و باوه‌ش و ماچكردنه‌وه‌.

3- میزكردن: به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی سه‌رجێی و پاش ئه‌و كاره‌ش میز بكه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ كۆئه‌ندامی زاوزێ به‌ پاكی ده‌هێڵێته‌وه‌و نایه‌ڵێت به‌كتریاكان بمێننه‌وه‌ و ببنه‌ هۆی هه‌وكردنی.

4- رۆنی سروشتی: ده‌توانیت بۆ زیاتر شێداركردن رۆنی سروشتی به‌كار بهێنیت، به‌تایبه‌تیش زه‌یتی زه‌یتون و گوێزی هیندی زۆر گونجاوه‌.

5- شێواز: ئه‌و جۆره‌ شێوازه‌ له‌ سه‌رجێیكردن هه‌ڵبژێره‌ كه‌ بۆ جه‌سته‌ت گونجاوه‌و هه‌ستده‌كه‌یت تێیدا چێژی زیاتر وه‌رده‌گیرت و شتی نوێ تاقیبكه‌ره‌وه‌.

6- پاكوخاوێنی: زۆر گرنگه‌ كه‌ پاكوخاوێنی كۆئه‌ندامی زاوزێ بپارێزیت و به‌ ئاو یاخود كرێمی تایبه‌ت پاكی بكه‌یته‌وه‌.

7- ئاو خواردنه‌وه‌: خواردنه‌وه‌ی ئاو چالاكی و وزه‌ی زیاتر به‌ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ ده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ رێژه‌ی پێویست ئاو بخۆره‌وه‌.

8- خواردن: به‌شێك له‌ خانمان هه‌ستیاریان به‌ جۆرێك له‌ خواردن هه‌یه‌ و به‌ جۆرێكی دیكه‌ نیانه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ ئاگاداری خواردنه‌كانت بیت و ته‌ندروستیانه‌ هه‌ڵی بژێریت.

9- جلوبه‌رگ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ئازار یان هه‌وكردنیان هه‌یه‌ پێویسته‌ زۆر گرنگی به‌ جۆری جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌یان بده‌ن و هه‌وڵبده‌ن له‌ قوماشی لۆكه‌ بێت.