نوێژی ئافرەتان لەماڵەوە خێری زیاترە یان لە مزگەوتەکاندا؟

هەواڵی / 1/1/2018 563 جار بینراوە

نوێژی ئافرەتان لەماڵەوە خێری زیاترە یان لە مزگەوتەکاندا؟
ئامينه‌ صديق عبدالعزیز

 

شه‌ن پرێس :
إنما يعمر مساجد الله من آمن بالله واليوم الآخر وأقام الصلاة وآتى الزكاة ولم يخش إلا الله فعسى أولئك أن يكونوا من المهتدين (18)التوبة
ته‌نها ئه‌وانه‌مزگه‌وته‌كان ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕیان به‌خواو  رۆژىدوایى هێناوه‌، ئه‌وانه‌ى نوێژیان به‌رپاكردوو زه‌كاتیاندا  وه‌ ، له‌خوانه‌بێت له‌كه‌سیتر ناترسن ،به‌ڵكو ئه‌وانه‌ له‌كه‌سانیكبن كه‌ راسته‌ڕێیانگرتوه‌ .
ئاماده‌بوونى ئافره‌تان و پیاوان پێكه‌وه‌ له‌مزگه‌وته‌كاندا وله‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌روله‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(ص) و جێنشینه‌كانیدا موته‌واتره‌ و له‌وپه‌رى ڕاستیدایه‌و كه‌س نكولى له‌م ڕاستییه‌ ناكات كه‌سى نه‌فام نه‌بێت وه‌ك ئین حه‌زم فه‌رمویه‌تى ، ئایه‌ته‌كانى قورئانیش كه‌ داواى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان ویادكردنى خوا ئه‌كه‌ن گشتین و پێویست به‌به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌ناكات ، 
هه‌روه‌هاكاركردن بۆ چاكسازى له‌كۆمه‌ڵگادا به‌هه‌مو هۆكاره‌كان  كارى پیاوان و ئافره‌تانه‌  وكه‌سیان ناتوانن جێى ئه‌ویتریان پڕبكه‌نه‌وه‌  (والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر ويقيمون الصلاة ويؤتون الزكاة ويطيعون الله ورسوله أولئك سيرحمهم الله إن الله عزیز حكِیم (71)
ئه‌وكاره‌ گه‌ورانه‌ى له‌ئایه‌ته‌كه‌دا باسكراوه‌ ( فه‌رمان به‌چاكه‌و به‌رگرى له‌خراپه‌ نوێژدروستى و زه‌كاتدان و فه‌رمانبه‌ردارى خواو په‌یامبه‌ره‌كه‌ى ) ئه‌مانه‌ هه‌موى پێویستى به‌وه‌رگرتنى زانستى زۆرو هه‌مه‌لایه‌نه‌هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له‌واقیع و په‌یداكردنى ئه‌زمون . ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر پیاوان و ژنانىخواناس به‌یارمه‌تى یه‌كتر نه‌یكه‌ن ئه‌وا كه‌سانى لاره‌ڕى و شێواو ئاواكارئه‌كه‌ن ،كارى له‌و شێوه‌ش هه‌ركه‌سێك بیكات باخراپه‌كاریش بێت به‌رهه‌مى ئه‌بێت و جێئه‌گرێت وه‌ك خوا ئه‌فه‌رموێت ( المنافقون والمنافقات بعضهم من بعض يأمرون بالمنكر وينهون عن المعروف ويقبضون أيديهم نسوا الله فنسيهم إن المنافقين هم الفاسقون  (67) التوبة
(والذين كفروا بعضهم أولياء بعض إلا تفعلوه تكن فتنة في الأرض وفساد كبير)(73) الانفال.
بۆ له‌بیركردن وشكسته‌ هێنانى ئه‌م كاره‌گرنگانه‌ له‌لایه‌ن به‌ره‌ى ناوازه‌ى یارانى پێغه‌مبه‌ر له‌ژنان و پیاوان كارى زۆركرا به‌لام هیچیان به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بوو كه‌ ئافره‌تانیان له‌ كۆمه‌ڵ و زانسته‌ جۆراوجۆره‌كان بچراند و تایبه‌تیانكرده‌وه‌ به‌خێزاندارىبه‌بیانوى په‌روه‌رده‌ى جیل !! ئاخر ئافره‌تى َ نه‌زان بێت چۆن په‌روه‌رده‌ى به‌ره‌یه‌كى پێئه‌كرێت ؟هه‌رواش ده‌رچو ئیتر له‌وكاته‌وه‌ كۆمه‌ڵانى ئیسلامى له‌پاشه‌كشه‌دان و خۆى ناگرێته‌وه‌ . هۆى سه‌رگرتنى ئه‌م هه‌وڵه‌ بونى غیره‌ى سروشتى وناسروشتى ناخى پیاوان و بونى چه‌ند ڕیوایه‌تێكى لاوازوتانه‌ له‌شوێن وه‌ك ئه‌م ڕیوایه‌تانى لاى خواره‌وه‌:
1/ عن النبی صلى الله علیه وسلم قال: "صلاة المرأة فی مخدعها أفضل من صلاتها في بیتها، وصلاتها فی بیتها أفضل من صلاتها فی حجرتها" ابوداود
نوێژى ئافره‌ت له‌پێخه‌فه‌كه‌ید اباشتره‌ له‌نوێژى ژوره‌كه‌ى نوێژى ناوژوره‌كه‌ى باشتره‌له‌ونوێژى ناوماڵه‌كه‌ى 
*ئه‌م فه‌رمووده‌ له‌ جریر بن أیوب هاتووه‌ و زانایان ده‌فه‌رموون (یضع الحدیث) واته‌ موته‌هه‌مه‌ به‌ درۆ و فه‌رمووده‌كانی هه‌مووی مونكه‌رن  
2 / عن ابن عمر قال : قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) : (لا
تمنعوا نسا‌ؤكم المساجد ، وبیوتهن خیر لهن) . أخرجه أبو داود (567)
والحاكم (1 / 259) وعنه البیهقی (3 / 131) وأحمد (2 / 76 و 76 -77) من طریق حبیب بن أبی ثابت عنه . 
*ڕسته‌ى"وبیوتهن خیرٌ لهن" (شاذه‌ٌ مخالفه‌ٌ)شازه‌و پێچه‌وانه‌ى ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ له‌ هه‌ردو صه‌حیحه‌كه‌دا هاتوه‌.
3/  حدثنا أبو العباس محمد بن أحمد المحبوبي بمرو ثنا سعيد بن مسعود ثنا يزيد بن هارون أنبأ العوام بن حوشب حدثني حبيب بن أبي ثابت عن بن عمر قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لا تمنعوا نساءكم المساجد وبيوتهن خير. 
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ به‌پێى مه‌رجه‌كانى بوخارى و مسلم صحیحن وبوخارى و مسلم قسه‌یان له‌سه‌ر عه‌وامى كورى حه‌وشب هه‌یه‌ وڕسته‌ى وبیوتهن خیر لهن یان نه‌هێناوه‌ .


4 /[ 756 ] ما حدپناه أبو العباس محمد بن یعقوب أنبأ محمد بن عبد الله بن عبد الحكم أنبأ بن وهب أنبأ عمرو بن الحارپ أن دراجا أبا السمح حدپه عن السائب مولى أم سلمه‌ عن أم سلمه‌ زوج النبی صلى الله علیه وسلم عن النبی صلى الله علیه وسلم خیر مساجد النسا‌و قعر بیوتهن
له‌عمرو كوڕى الحارث كه‌ دراج أبا السمح (متروك) فه‌رموده‌ى لێوه‌ناگیررێت ئه‌ویش (السائب مولى أم سلمة )بۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌ناسراوه‌(مجهول)ه‌.
له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یدا (ابو سمح)ی تیدایه‌ كه‌ زه‌عیفه‌ و زانایانى فه‌رموده‌ تانه‌ى زۆریان له‌سه‌رى هه‌یه‌.


5/ [ 757 ] حدثنا أبو عبد الله محمد بن عبد الله بن أحمد الزاهد الأصبهاني ثنا أحمد بن مهدي بن رستم الأصبهاني ثنا عمرو بن عاصم الكلابي ثنا همام عن قتادة عن مورق عن أبي الأحوص عن عبد الله عن النبي صلى الله عليه وسلم قال صلاة المرأة في بيتها أفضل من صلاتها في حجرتها وصلاتها في مخدعها أفضل من صلاتها في بيتها هذا حديث صحيح على شرط الشيخين ولم يخرجاه وقد احتجا جميعا بالمورق بن مشمرج العجلي
بۆزیاتر شاره‌زابون له‌قسه‌وموناقه‌شه‌ى زانایان له‌سه‌ر فه‌رموده‌كان سه‌یرى http://www.IbnAmin.com
https://www.facebook.com/IbnAmin
 http://ahlalhdeeth.com/بكه‌ ئه‌بینى:
به‌كورتى وبه‌شێوه‌یه‌كى ڕونتر:
{سێ ڕاوى زۆرمتمانه‌ پێكراو( نافع و سالم وموجاهد)له‌ئیبن عمر ئه‌گێڕنه‌وه‌ و كه‌سیان باسى (وبیوتهن خیر لهن ) ناكه‌ن وهه‌روه‌ها ئه‌بوهره‌یره‌و زه‌یدى كوڕى خالدى جهنى وعائشه‌ له‌ ڕیوایه‌ته‌كانیاندا بۆ ئه‌م فه‌رمودانه‌ ڕسته‌ى (وبیوتهن خیر لهن)یان نه‌هێناوه‌ ،ئه‌م ڕسته‌ى (وبیوتهن خیر لهن)ته‌نها له‌ڕێگه‌ى حه‌بیبى كوڕى ئه‌بى سابته‌وه‌ له‌ ئیبن عمره‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ وه‌ك زانایانى فه‌رموده‌ ئه‌ڵێن حه‌بیبى كوڕى ئه‌بى سابت (كپیر التدلیس والارسال)زۆرقسه‌ تێهه‌ڵكێشى فه‌رموده‌ ئه‌كات وئیرسالى زۆره‌
كه‌واته‌ له‌فزى (وبیوتهن خیر لهن)شازه‌و به‌ڕاست دانانرێت }.
6ـ وعن يحيى بن سعيد عن عمرة عن عائشة قالت : لو أن رسول الله صلى الله عليه وسلم رأى من النساء ما رأينا لمنعهن من المسجد كما منعت بنو إسرائيل نساءهم ، قلت لعمرة : أو منعت بنو إسرائيل نساءها ؟ قالت : نعم . متفق عليه
واته‌ :عائشه‌ ئه‌ڵێت:ئه‌گه‌رپێغه‌مبه‌رى خوا له‌ئافره‌تانى ببینیایه‌ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ئه‌یبینین ئه‌وا مزگه‌وتى لێ مه‌نع ئه‌كردن وه‌ك چۆن به‌نى ئسرائیل مزگه‌وتیان له‌ژنان مه‌نعكرد یه‌حیاى كوڕى سه‌عید ئه‌ڵێ به‌عه‌مره‌م ووت ئایا به‌نى ئیسرائیل ڕێگرییان له‌ژنانكرد ووتى به‌ڵێ .
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش نابێته‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى مانه‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ باشتر بێت بۆ ئافره‌تان تا چونه‌ مزگه‌وت چونكه‌:
1ـ  ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا خه‌ڵكى بۆهاندابێت و نه‌هى كردبیت له‌مه‌نعكردنى و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دونیاى جێهێڵابێ ئیتر كه‌س بۆى نییه‌ ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ بكاته‌وه‌ 
2 ـ مه‌نعكردنى ژنان له‌ هاتنه‌ مزگه‌وت كارى به‌نى ئیسرائیله‌ .
3ـ دایكمان عائشه‌ نه‌یفه‌رموه‌ مه‌نعكردنیان باشه‌ یان حه‌ڵاڵه‌ ته‌نها بۆچونى خۆیى و هه‌ندێكى ده‌رخستوه‌ ،له‌وانه‌شه‌ ئسلوبیكى په‌روه‌رده‌یى بوه‌ لاى دایكمان عائشه‌وه‌ كه‌موسڵمان نابێت به‌حه‌زوبه‌باشزانینێكى نه‌فسى حه‌ڵاڵه‌كان حه‌رام بكات .  
4 ـ پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌عسومه‌ بۆچونه‌كانى وه‌ك خه‌ڵكانیتر نیه‌ كه‌ بۆچونه‌كانیان له‌گه‌ل حه‌زى نه‌فسیاندا تێكه‌ڵ بێت  و به‌وپێیه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان دیاریبكه‌ن و به‌چاكى بزانن به‌ڵكو بێلایه‌نانه‌ و به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى دینى خه‌ڵكى و به‌و شێوه‌یه‌ى خوا وه‌حى بۆكردوه‌ بڕیاریداوه‌ . 
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین ئه‌م فه‌رمودانه‌ى خواره‌وه‌ كه‌ صحیحن و له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانى قورئاندا سازن و ڕاڤه‌ى ده‌قه‌كان  ئه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ژیانى به‌ره‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م دینه‌ى له‌سه‌رڕۆیشتوه‌ ئه‌بێت بكه‌ینه‌ مه‌شخه‌ڵى ڕێ و خه‌ڵكى له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ بكه‌ین :
1-وعن ابي هريرة ان النبي  قال : « لا تمنعوا اماء الله مساجد الله ، وليخرجن تفلات» . رواه احمد وابو داوود .
واته‌ : مه‌نعى ژنه‌خواناسه‌كان مه‌كه‌ن له‌ ماڵه‌كانى خوا و بائه‌وانیش به‌بێ بۆن له‌خۆدان له‌ماڵ ده‌رچن .
2-  أن ( عائشة ) قالت لقد كان رسول الله یصلی الفجر فیشهد معه نسا‌ء من المؤمنات متلفعات فی مروطهن ثم یرجعن إلى بیوتهن ما یعرفهن أحد.
واته‌ : عائشه‌ ئه‌ڵێت: به‌ڕاستى پێغه‌مبه‌رى خوا نوێژى به‌یانى ئه‌كرد ژنانیش له‌ ئیمانداره‌كان له‌گه‌ڵیدا نوێژیان ئه‌كرد خۆیان به‌ له‌شینه‌كانیان پێچابوو پاشان ئه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كانیان كه‌س نه‌یئه‌ناسینه‌وه‌ له‌ ڕیوایه‌تێكدا هاتوه‌ كه‌ له‌به‌ر تاریكى نه‌ئه‌ناسرانه‌وه‌ 
3- عن ابن عمر عن النبي  : «ذا استأذنكم نساؤكم بالليل إلى المسجد فأذنوا  لهن » . رواه الجماعة إلا ابن ماجه.  
واته‌ : ئه‌گه‌ر ژنه‌كانتان به‌شه‌و داواى هاتنه‌ مزگه‌وتیانكرد ڕێگه‌یان بده‌ن .
.4ـ عن أبي هريرة قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم أيما امرأة أصابت بخورا فلا تشهدن معنا العشاء قال ابن نفيل عشاء الآخرة» . رواه مسلم .
واته‌ :هه‌ر ژنێك بوخوردى له‌خۆیدا با نوێژى عیشا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ نه‌كات ـ
5ـ وفی لفظ عند مسلم، عن ابن عمر قال: سمعت رسول الله صلى الله علیه وسلم یقول: "لا تمنعوا نسا‌ؤكم المساجد إذا استأذنكم إلیها" 
واته‌ :ئیبن عمر ئه‌ڵێت له‌ پێغه‌مبه‌رم بیست ئه‌یفه‌رمو ڕێگرى مزگه‌وت له‌ ژنه‌كانتان مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دواوایانكرد
6 ـ وفی لفظ عند مسلم أیضا، عن ابن عمر أن رسول الله صلى الله علیه وسلم قال: "لا تمنعوا إما‌ء الله مساجد الله" 
ئیبن عمر ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموى رێگرى ماڵه‌كانى خوا له‌ ژنانى خواناس مه‌كه‌ن 
8 ـ وفی لفظ له عنه أیضا سمعت رسول الله صلى الله علیه وسلم یقول: "إذا استأذنكم نساؤكم إلى المسجد فأذنوا لهن"
واته‌ :ئه‌گه‌ر خێزانه‌كانتان داواى هاتنه‌ مزگه‌وتیانكرد ڕێگه‌یان بده‌ن 
9 ـوفی لفظ عنه أیضا، قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: "لا تمنعوا النسا‌ء من الخروج إلى المساجد باللیل" 
واته‌ ڕێگرى له‌ ده‌رچونى شه‌وانه‌ى ژنان مه‌كه‌ن بۆ مزگه‌وته‌كان 
9 ـ فی روایه‌ له عنه أیضا قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: "ائذنوا للنسا‌ء باللیل إلى المساجد" 
واته‌ :مۆله‌تى ژنان بده‌ن به‌شه‌و بێن بۆ مزگه‌وته‌كان
 10ـ فی لفظ له عنه أیضا، قال: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم: "لا تمنعوا النسا‌ء حظوظهن من المساجد إذا استأذنكم" وفی روایه‌ "إذا استأذنوكم".
واته‌ :ڕێیگرى ژنان مه‌بن له‌وه‌رگرتنى به‌شى خۆیان له‌مزگه‌وته‌كان كاتێك دواتان لێده‌كه‌ن 

{ فليحذر الذين يخالفون عن أمره أن تصيبهم فتنة أو يصيبهم عذاب أليم} [النور: 63] 
وقال صلى الله علیه وسلم: "اذا أمرتكم بشيء و فأتوا منه ما استطعتم وإذا نهیتكم عن شيء  فاجتنبوه" 
11 ـ عن عبدالله بن عمر قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: "لا تمنعوا نساءكم المساجد إذا استأذنكم إليها" فقال بلال بن عبد الله: والله لنمنعهن، فأقبل عليه عبد الله فسبه سبا سيئا ما سمعته سبه مثله قط، وقال: أخبرك عن رسول الله صلى الله عليه وسلم، وتقول: والله لنمنعهن، وفي لفظ عند مسلم: فزبره ابن عمر وقال: أقول قال رسول الله صلى الله عليه وسلم وتقول: لا ندعهن. وفي لفظ لمسلم أيضا: فضرب في صدره.
واته‌ :عه‌بدوڵلاى كورى عمرئه‌ڵێت گوێم لێبو پێغه‌مبه‌ر ئه‌یفه‌رموو ڕێگرى چونه‌ مزگه‌وت له‌ژنه‌كانتان مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داوایانكرد بیلالى كوڕى ووتى وه‌ڵڵا مه‌نعیان ئه‌كه‌ین ئیت عه‌بدوڵڵا ڕوى تێكردوقسه‌یه‌كى خراپى پێووت كه‌ هه‌رگیزنه‌مبیستبو شتى ئاواى پێبڵى وئینجا ووتى هه‌واڵت له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ پێئه‌ده‌م و تۆش ئه‌ڵێى وه‌ڵڵا مه‌نعیان ئه‌كه‌ین .له‌ڕیوایه‌ته‌كه‌ى موسلیم دا هاتوه‌ كه‌ كێشاویه‌تى به‌ سنگى بیلالى كوڕیدا   .
12 حدثنا ( محمد بن المثنى ) قال حدثنا ( ابن ابی عدی ) عن ( ابن عون ) عن ( محمد ) قال قالت أم عطیه‌ أمرنا أن نخرج فنخرج الحیض والعواتق وذوات الخدور قال ابن عون أو العواتق ذوات الخدور فأما الحیض فیشهدن جماعة المسلمین ودعوتهم ویعتزلن مصلاهم / عمده‌ القارى شرح صحیح البخارى /13 /91
واته‌ :
13حدثنا ( يوسف بن موسى ) الله قال حدثنا ( أبو أسامة ) قال حدثنا ( عبيد الله بن عمر ) عن ( نافع ) عن ( ابن عمر ) قال كانت امرأة لعمر تشهد صلاة الصبح والعشاء في الجماعة في المسجد فقيل لها لم تخرجين وقد تعلمين أن عمر يكره ذالك ويغار قالت وما يمنعه أن ينهاني قال يمنعه قول رسول الله لا تمنعوا إماء الله مساجد الله/ عمدة القارى شرح صحيح البخارى /10 / 70
واته‌ :
به‌م فه‌رموده‌ صحیحانه‌دا بۆمان ڕون ئه‌بێته‌وه‌ :
1 : ئافره‌تان ئاماده‌ى مزگه‌وته‌كانبون له‌مزگه‌وتدا و به‌شیان هه‌یه‌ 
2 : به‌صه‌ریحى پێغه‌مبه‌ر نه‌هى كردوه‌ پیاوان له‌و ئاماده‌ بونه‌یان مه‌نعیان بكه‌ن 
3: هه‌ركه‌س مه‌نعیان بكات موخاله‌فه‌ى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ریكردوه‌ و حه‌قى ته‌عزیرى هه‌یه‌ وه‌ك چۆن ئین عومه‌ر ته‌عزیرى بیلالى كرد .
4:كاتێك ئاماده‌ ئه‌بن نابێت خۆبڕازێننه‌وه‌ و بۆنى خۆشیان بڕوات به‌سه‌ر پیاواندا.
5 : جیاوازى نیه‌ له‌ نویژى تاریكى ڕوناكیدا و بۆى هه‌یه‌ ئاماده‌بێت ئه‌گه‌ر ویستى .
6 : پیاوان وه‌ك سروشت و حه‌زى خۆیان حه‌ز به‌ئاماده‌ بونى ژنان ناكه‌ن ئیتر ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ حه‌زئه‌كه‌ن خۆیان تاقه‌سه‌رچاوه‌ى وه‌رگرتنى زانیارى بن بۆ ژنه‌كانیان یان له‌به‌ر زیاده‌ غیره‌وهه‌ستى موڵكدارى بێت كه‌ پێویسته‌ وه‌ك موسڵمان ده‌ستبه‌رداریبن چونكه‌ ئه‌وه‌ شكاندنى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى تێدایه‌ وزیان به‌دینى ئافره‌ته‌كانیان ئه‌گه‌یه‌نیت و له‌خیرى زۆر بێبه‌شیان ئه‌كات
7 : هه‌ندێ كات ئاماده‌بونى ژنان به‌هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان واجبه‌ وه‌ك ئاماده‌بونیان بۆ نویژى جه‌زنه‌كان .
8 :وه‌رگرتنى زانست و به‌شداریكردنى كۆڕو كۆمه‌له‌ زانستیه‌كان مافێكى ڕه‌واى ئافره‌تانه‌ نابێت به‌هیچ بیانویه‌ك ئه‌و مافه‌ زه‌وت بكرێت و ئه‌گه‌ر زه‌وتاكرا پێویست به‌داكۆكیكردن هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى و ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ماف ئه‌سه‌نرێ و به‌ئاسانى نادرێ
9 :پێغه‌مبه‌رى خوا (ص) له‌سه‌رده‌مى خۆیدا ئه‌ومافانه‌ى بۆ ئافره‌تان دابینكردوه‌ و هه‌ندێ له‌یارانیشى وه‌ك ئیبن عمرو ئوم عه‌تیه‌ش ئه‌وكاره‌یانكردوه‌ به‌ڵام ورده‌ ورده‌ به‌هۆى چه‌نده‌ها هۆكار زۆرێك له‌مافه‌كان زه‌وتكران ئافره‌تانى رازیش له‌ترسى زۆرشت بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد