خواردنی شێلم لەبەر ئەم 13 هۆكارە زۆر گرنگە

هەواڵی / 4/1/2018 1221 جار بینراوە

خواردنی شێلم لەبەر ئەم 13 هۆكارە زۆر گرنگە


شه‌ن پرێس :

شێلم رووەكە بەرهەمێكی زستانەیەو لە زۆربەی ماڵەكان بوونی هەیە، بۆ مەبەستی ئامادەكردنی خواردنی جۆراوجۆر بەكاریدەهێنن، بۆیە پێویستە سوودە گرنگەكانی بزانرێت.

1. شێلم ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.

2. بۆ گەشەی ئێسك بەسوودە، بۆیە خانمانی دووگیان ‌و شیردەر‌ پێویستە بیخۆن.

3. كۆكە كەمدەكاتەوە.

4. ترشیاتی شێلم باشترین جۆری ترشیاتە، چونكە بۆ گەدە‌و ریخۆڵە زۆر بەسوودە.

5. ئاوی شێلم شەكری خوێن كەمدەكاتەوە.

6. تۆوی شێلم ئەگەر سووربكرێتەوەو بخورێت بۆ لاوازی جەستەیی زۆر بەسوودە.

7. غەر غەرە كردن بە ئاوی شێلمی كوڵاو بۆ نەهێشتنی ئازاری قورگ بەسوودە.

8. خواردنی ئاوی شێلم چارەسەری زیپكەی رووخسار دەكات‌.

9. شێلم مێشك چاڵاك و بیرەوەری بەهێز دەكات.

10. شێلم شەوكوێری دەرمان دەكات.

11. بەهۆی بوونی ڤیتامین (B1) دەرمانی كەمخوێنییە.

12. بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە، چونكە منداڵەكەی خێراتر گەشە دەكات، زووتر قسەدەكات‌ و تەنانەت زووتر دەكەوێتە سەرپێ ‌و لەبەرامبەر نەخۆشییەكاندا بەرگری زیاتر دەبێت.

13. دژە ئەنفلۆنزایە.