حوكمی ‌وانه‌ی بوختان ئه‌كه‌ن ؟

هەواڵی / 30/12/2017 361 جار بینراوە

حوكمی ‌وانه‌ی بوختان ئه‌كه‌ن ؟

شه‌ن پرێس :

هه‌ڵبه‌ستنى درۆ بۆ له‌كه‌داركردنى كه‌سانێكى پاك. ئه‌وانه‌ى به‌م كاره‌ هه‌ڵئه‌سن ئه‌بێ چاك بزانن كه‌پێشه‌وایان بریتى یه‌ له‌ (جوله‌كه‌ و گاور) وه‌گه‌وره‌ترین سته‌م هه‌ڵبه‌ستنى درۆیه‌ و پاشان هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌ كه‌سانێكى رِابردوو پاك.
ئه‌وه‌باشه‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌م رِه‌وشته‌ خراپه‌یان هه‌یه‌(بوختان كردن) ته‌وبه‌ بكه‌ن و په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌م كاره‌ ناشرینه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌ لێى به‌خته‌وه‌ر نابن له‌ دونیا و له‌ قیامه‌تدا.

زیانه‌كانى بوختان كردن


1- بوختان كردن ده‌ردێكى كوشنده‌یه‌و گه‌وره‌ترین ترسناكى هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌گشتى.
2- بوختان كردن هۆیه‌كه‌ بۆتیاچونى خاوه‌نه‌كه‌ى و ئه‌وه‌ش كه‌ پێى رِازیه‌و له‌گه‌ڵیدایه‌.
3- بوختان كردن ده‌بێته‌ هۆى تورِه‌بونى (الله) و رِێگه‌یه‌كه‌ بۆ چونه‌ناو ئاگر. 4- بوختانچى سوك ئه‌بێت له‌ناو خه‌ڵكیداو متمانه‌ له‌ده‌ست ده‌دات.
5- بوختانچى له‌ناو خه‌ڵكیدا بێ رِێزه‌و به‌چاوى سوك سه‌یرى ئه‌كرێت.
6- بوختان كردن به‌ڵگه‌ى لاوازى ئیمانى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى.


پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانین مێژوو چه‌ند باره‌ ئه‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى گروپه‌ گومرِاكان بكه‌ین به‌رده‌وام كاریان بوختان كردن بووه‌ بۆ شوێن كه‌وتوانى حه‌ق و هه‌ر رِۆژگاره‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان داوه‌ بۆ كۆسپ دورست كردن له‌رِێگه‌ى بانگه‌وازى حه‌قدا و دورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌به‌رنامه‌ى پاكى ئیسلام و بونه‌ته‌دارده‌ستى ناحه‌زانى ئیسلام بۆ رِێگه‌گرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ى بانگه‌وازى شوێن كه‌وتوانى سه‌له‌فى ێالح له‌پێناو ده‌ست كه‌وتنى ماڵێكى دونیا یان پله‌و پایه‌یه‌كى كه‌مى دونیا.چونكه‌ ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وێت رِێگه‌ بگرن له‌ بانگه‌وازى حه‌ق بریتین له‌ : 1- پاشگه‌زبووه‌كان له‌ئیسلام (المرتدون) ئه‌وانه‌ى بێباوه‌رِ بوونه‌وه‌ به‌شوێن كه‌وتنى پرِوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵه‌ كه‌ دژ به‌ ئیسلام
ئه‌وترێت وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێن ئیسلام ئه‌گه‌ر باش بوبێت بۆ رِۆژگارى رِابردوو ئه‌وا بۆ رِۆژگارى ئه‌مرِۆ باش نیه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ى شوێن دین بكه‌ون به‌رده‌وام دواكه‌تووئه‌بن.ئه‌وانه‌ى وازیان له‌دین هێناوه‌ پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌ وه‌كو وڵاتانى رِۆژئاوا.ئه‌گه‌ر پێ یان بوترێت به‌ڵگه‌تان چیه‌؟ ئه‌ڵێن به‌گومانى خۆیان رِۆژئاوای یه‌كان كاتێك وازیان له‌ دینه‌كه‌یان هێنا پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ئه‌ڵێن ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وان واز له‌دین نه‌هێنین پێشكه‌وتوو نابین. وه‌ڵاممان بۆیان پێ یان ئه‌ڵێم :

ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مل كه‌چى ئه‌م قسه‌یه‌تان نابین كه‌ رِۆژئاواییه‌كان وازیان له‌ دینه‌كه‌یان هێناوه‌ به‌ڵكو زۆرینه‌یان گوێرِایه‌ڵى دینى خۆیان ئه‌كه‌ن و شه‌رِى له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن باشترین نمونه‌ش بۆتان بریتى یه‌ له‌ بوونى ئه‌وهه‌موو (كه‌نیسانه‌ى) كه‌ هه‌یانه‌ له‌ هه‌موو وڵاتاندا و بانگه‌وازى به‌رده‌وامیان بۆزیادكردنى شوێن كه‌وته‌ى دینه‌كه‌یان شه‌رِى (ایرلندا) له‌نێوان (كاثوليك و بروتستانت) چه‌ند ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ هیچ هۆكارێك نی یه‌ ته‌نها جیاوازى نه‌بێت له‌ بیروباوه‌رِدا. دینى ئه‌وان به‌كه‌ڵكى ئه‌م رِۆژگاره‌ نایه‌ت و له‌گه‌ڵ شارستانى سه‌رده‌مدا ناگونجێت. دینى ئیسلام وه‌كو دینى ئه‌وان نیه‌. جیهان هه‌رهه‌مووى شاهیدى ئه‌دات بۆشارستانێتى گه‌وره‌ى ئیسلام كاتێك كه‌ موسوڵمانان به‌هێزبوون له‌هه‌موو بوارێكدا. شه‌رِى نێوان ئیسلام و خاچ په‌رسته‌كان بۆماوه‌ى (190) ساڵ به‌رده‌وام بوو.خاچ په‌رسته‌كان شكستیان هێنا له‌به‌رده‌م موسوڵماناندا له‌گه‌ڵ زۆرى ژماره‌ى خاچ په‌رستان و زۆرى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى دا. له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن ئه‌مه‌ گریانتانه‌ بۆئیسلام. ئه‌مرِۆ شتێكى وامان نیشان بده‌ن كه‌ئیسلام بتوانێت ئه‌نجامى بدات . ئه‌ڵێم رێگه‌ى ئیسلامى حه‌ق بده‌ن بڵاوبكرێته‌وه‌ چیتان ئه‌وێت پێتان ئه‌درێت له‌ هێز له‌ پێشكه‌وتن له‌هه‌موو بوارى پێشكه‌وتندا.ئایا ئه‌تانه‌وێت موسوڵمانان له‌ گۆره‌كانیان بێنه‌ ده‌ر تادیفاعتان لێ بكات و شارستانى تازه‌تان پێشكه‌ش بكات؟ سه‌ده‌ها ساڵه‌ كوێرانه‌ شوێن بێ باوه‌رِى كه‌وتون بێ ئه‌وه‌ى هیچتان بۆبكات، ئه‌گه‌ر رِاست ئه‌كه‌ن یه‌ك ساڵ ئیسلام تاقى بكه‌نه‌وه‌ تابه‌چاوى خۆتان شارستانێتى ئیسلام ببینن.

2- ئه‌وانه‌ى بانگه‌وازى ئیسلام ئه‌كه‌ن ته‌نها به‌زووبان بێ ئه‌وه‌ى په‌یرِه‌وى بكات به‌بیروباوه‌رِ و خواپه‌رستى و حوكم پێ كردن. ئه‌مانه‌ ته‌نها به‌ زوبان موسوڵمانن و هیچى تر.
3- دوژمنانى ده‌ره‌كى بریتین له‌ ده‌مارگیره‌كانى گاورو جوله‌كه‌و بت په‌رسته‌كانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكانى جیهان.
4-زانا خراپه‌كان ئه‌وانه‌ى دینى خۆیان فرۆشت به‌دینى غه‌یرى خۆیان. هه‌قیان شارده‌وه‌و ناپاكیان كرد له‌گه‌ڵ
گه‌له‌كه‌یان شوێن ماڵ دونیا كه‌وتن. دینى خۆیان له‌ده‌ست دا بێ ئه‌وه‌ى دنیاشیان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌مر چوار كۆمه‌ڵه‌ هه‌موو هه‌وڵى خۆیان خستۆته‌ گه‌رِ بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ئیسلامدا ماوه‌. هیچ لۆمه‌ى ئیسلام ناكرێت چونكه‌ ئه‌وانه‌ى به‌رِاستى شوێن ئیسلام كه‌وتن به‌خته‌وه‌ر بوون پێ ى له‌دواى خۆشیان زانیاریه‌كى به‌سودى زۆریان به‌جێهێشت تائێستاش هه‌موو خه‌ڵكى پێویستیان به‌ زانیاریه‌كانیانه‌.

كه‌سێك هه‌وڵى شاردنه‌وه‌ى ئه‌دات وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ى بیه‌وێت رِوناكى رِۆژ بشارێته‌وه‌ یان إنكارى رِۆژ بكات له‌ رِۆژى رِوناك و بێ هه‌وردا .