خێری سه‌ردانی كردنی نه‌خۆش
هەواڵی /
30/12/2017
440 جار بینراوە
خێری سه‌ردانی كردنی نه‌خۆش
شه‌ن پرێس :
وه‌ك هه‌موولایه‌ك ده‌زانین كه چاوی خاوه‌ن موسیبه‌ت و ئه‌وه‌ی تووشی شتێك هاتووه زۆر گه‌وره‌یه‌و هه‌موو كه‌س ده‌بینێت و شوێن و جێگای خۆی دیاره ، وه‌ك له بۆنه‌ی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و له نهخۆشیداو...هتد، جگه له‌مه‌ش شتێكی زۆر گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت داییمه له‌پێش چاوومان بێت ئه‌ویش: هه‌ر كارێك ئه‌نجامده‌ده‌ین مه‌به‌ستمان پێی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌بێت ئه‌وكات پاداشتی بێ ژوومار هه‌ر له‌لای ئه‌و وه‌رده‌گرینه‌وه ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ: ((مَنْ عَادَ مَڕیضا لمْ يزَلْ يخُوض فِی الرَّحْمَهِ حَتَّی يجْلِسَ فَإِذا جَلسَ اغْتَمَسَ فِیهَا))مسند إمام أحمد به‌رگی 27 ، واته: كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆشێ بكات له ژێر میهره‌بانی[خوا] دایه كه ده‌ڕوا هه‌تا (ده‌گاته لای نه‌خۆشه‌كه) هه‌ر كه له‌لای دانیشت ئه‌وا ئه‌وكات ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خودا دای ده‌پۆشێ ، بشزانه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی نه‌خۆشت نه‌كرد (به‌بێ هیچ عوزرێك) ئه‌وا لێپێچینه‌وه هه‌یه ووریابه ! پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ:
((إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ يقُولُ يوْمَ الْقِيامَهِ ێا ابْنَ ادَمَ مَڕضتُ فَلمْ تَعُدْنِی قَال ێا رَبِّ كَیْفَ أَعُودُكَ وَأَنْتَ رَبُّ الْعَالمِینَ قَال أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ عَبْدِی فُلانًا مَڕض فَلمْ تَعُدْهُ أَمَا عَلِمْتَ أَنَّكَ لوْ عُدْتَهُ لوَجَدْتَنِی عِنْدَهُ...ألحدیث))صحیح مسلم، واته: خوای گه‌وره له ڕۆژی دوایی دا ده‌فه‌رموێت:
ئه‌ی به‌نی ئاده‌م له‌دونیادا من نهخۆشكهوتم تۆ نه‌هاتی بۆلام؟! به‌نده‌كه ده‌ڵێ: خوایه‌گیان من چۆن ده‌متوانی سه‌ردانت بكه‌م كه تۆ خوای جیهانیانی؟ خوا پێی ده‌فه‌رموێ: نه‌ت ده‌زانی فلاَنه كه‌س نه‌خۆش كه‌وت (له خزم و ناسیارانت) سه‌ردانت نه‌كرد ! نه‌ت ده‌زانی گه‌ر چووبایهلای من له‌وێ بووم...هتد فه‌رمووده ، بۆیه خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم ده‌یفه‌رموو: ((عودوا مرچاكم وامروهم أن یدعو لكم فإن دعوهالمریچ مستجابه وژنبه مغفور))شعب الایمان للبیهقی ،
واته: سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانتان بكه‌ن و دا‌واشیان لێبكه‌ن كه دووعاتان له بۆ بكه‌ن چونكی دوعای نه‌خۆش قه‌بوڵه‌و گوناههكانیشی لێ بوردراوه ، وه دوعا‌و پاڕانه‌وه له‌لای نه‌خۆش زۆر بكه‌ن چونكه فریشته له‌لایه‌ن خوای گه‌وره (ئامین) ده‌ڵێن ، ئینجا دروسته بچیه لای نه‌خۆش ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه موسوڵمانیش نه‌بێت بهلاَم وا سوننه‌ته پێی بڵێی: شایه‌تومان بێنه، به‌ڵكی له دۆزه‌خ ڕزگاری ده‌بێت هه‌روه‌كو له ڕیواتهكهی ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی بێت هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم چوه‌ته لای مێرمناڵێكی نه‌خۆشی جووله‌كه‌و داوای (شایه‌توومان و) ئیسلامه‌تی لێكردووه‌و ئه‌میش دووای ئیزن دانی دایك و باوكی كه چاوی بڕیبووه ئه‌وان وه‌ك داوای ڕووخسهتیان لێبكات و باوكه‌كه‌ش پێی گووت: (أگع أباالقاسم یابنی) گوێ ڕایه‌ڵی فه‌رمانی باوكی قاسم به صلی الله علیه‌وسلم ئه‌ی كوڕی خۆم، ئه‌ویش شایه‌تومانی به‌حه‌قی هێناو (موسوڵمان بوو) دوای ئه‌مه وه‌فاتی كرد‌و خۆشه‌ویستیش صلی الله علیه‌وسلم له‌لای چووه ده‌رێ و فرمێسكی (شادی) به‌چاویه‌وه بوو ده‌یفه‌رموو:
((الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذی أَنْقَذهُ مِنْ النَّاڕ))صحیح البخاری ، سوپاس بۆ خوا كه ڕزگاری كرد له دۆزه‌خ ، ئینجا پێم باشبوو كه هه‌ندێك ڕێنومایی به‌بیر ئه‌وانه بێنمه‌وه كه سه‌ردانی نه‌خۆشان ده‌كه‌ن تاوه‌كو خێریان زیاتر بێت و نه‌بێته مایه‌ی گوناه :
1- سه‌ردانی نه‌خۆش له‌كاتی گونجاو بكه نه‌ك كاتی ناوه‌خت ، كه به‌داخه‌وه جاری وا هه‌یه به چرقه‌ی گه‌رمای نیوه‌ڕۆ یا كاتی ژه‌م و یا دره‌نگانێی شه‌و سه‌ردانی نه‌خۆش كراوه ! ئه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشخانه بێت ! وه له‌وه‌ش خرابتر ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه ئافره‌ت بێت كه ئافره‌تی تر له حاڵه‌تێك دانه زۆر نا مه‌نتیقیه پیاوێكی نا مه‌حڕه‌م له‌و ده‌مه بچێته ئه‌وێ !
2- زۆر لای نه‌خۆش مهمینێوهو باسی عه‌رش و قوڕشی لامهكهن !
3- دڵنه‌وایی خاوه‌ن نه‌خۆشه‌كه بكه‌ن و پێیان بڵێ: كه ئاگاتان لێیبێ و خزمه‌تی بكه‌ن .
4- ئه‌گه‌ر ده‌ستكورت بوو به هه‌موولا یارمه‌تیه‌كی ماددی بۆ خڕ وهكهن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ركی پێ بكات و بۆی به‌رن.
5- ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه بوو كاتی مه‌هاجه بڕۆن و مناڵ له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌به‌ن. 6- ئه‌گه‌ر میوانی تر هات بۆ لای نه‌خۆش خۆت مه‌كه به خاوه‌ن نه‌خۆش كه له بڕی ئه‌وان تۆ وهلاَمیان بدهیهوهو بڵێی: نانا شوكور عه‌یبی نیه‌و چابۆتهوه ! لێگه‌ڕێ با خۆیان وهلاَمی میوانیان بده‌نه‌وه.
7- له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه تۆ ده‌رك به‌و نیعهتهگهورهیه بكه‌ی كه خوای گه‌وره پێتی داوه ئه‌ویش نیعمه‌تی له‌ش ساغی یه‌و شوكرانه‌ی له‌سه‌ر بكه‌یی و به‌م هۆیه‌شه‌وه خوا په‌رستی زیاتر بكه‌ی ، تاوه‌كو له كۆتایی دا پشێمان نه‌بیته‌وه‌و نه‌ڵێی: (تا گه‌نج بووم نهم زانی - كه پیریش بووم نهم تووانی) ،
ئینجا له‌كۆتایی بابه‌ته‌كه‌م دوعای خێرم بۆ ههموولاو خوا شیفای نه‌خۆشه‌كانمان بدات و ڕه‌حم به مردووه‌كانمان بكات ، هیوا دارم هه‌ر كه‌سێكیش ڕێنوماییه‌كی جوانی لایه (بۆ سه‌ر دانی كردنی نه‌خۆش) با له كۆمێنت بینوسێ و بابه‌ته‌كه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات و مایه‌ی سوود بێت بۆ هه‌موولامان إنشاءالله.