تا چەند دروستە سێكس لە بەرچاوی منداڵەكانمان بكەین؟

هەواڵی / 29/12/2017 2409 جار بینراوە

تا چەند دروستە سێكس لە بەرچاوی منداڵەكانمان بكەین؟

 

ئەمە پرسیارێكی باوە لە نێوان دایكان و باوكاندا و توشی دڵەڕاوكێیان دەكات، ئایا گونجاوە لە كاتی ئەنجامدان سێكس لە نێوان ژن و مێرد منداڵ لە ژوورەكەدا هەبێت؟

جێگای سەرسوڕمانە ئەگەر بڵێین، تا ئێستا زاناكان نەگەشتوون بە ئەنجامێكی گونجاو بۆ ئەو پرسیارە، بەوەی هەندێكیان دەڵێن، لەبەر ئەوەی گەشەی عەقڵی منداڵ بە تەواوی پێنەگەشتووە، كێشەیەك نییە ئەگەر منداڵەكەت لەو ژوورەدا بێت، بەڵام هەندێكی دیكەیان دەڵێن، لەو كاتەوەی منداڵ دەستدەكات بە چاوگێڕان و وردبوونەوە لە شتەكانی دەوروبەری، باش نییە كارێكی وەهای لە بەرچاودا بكرێت.

تا ئێستاش نەتوانراوە لە رێگەی لێكۆڵینەوەی زانستییەوە یەكێك لەو دوو ڕایەی سەرەوەی پشتڕاست بكرێتەوە، بەڵام زانایان لەسەر ئەوە كۆكن، كاتێك منداڵ لە ژوورێكدا هەبوو تا ئەوكاتەی بە خەبەر بێت باش نییە ژن و مێرد ئەو كارە بكەن، باشتریش وەهایە لە ژوورێكی دیكەدا بن، هەم لە پێناو بەرژەوەندی دەروونی منداڵەكان و هەم لە پێناو دروستكردنی دۆخێكی گەرم و گوڕ لە نێوان خۆیاندا.

 


زۆرترین بینراو