نه‌ینه‌وا: حه‌شدی‌ شه‌عبی ده‌ستدرێژی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر ئافره‌تانی‌ مه‌سیحی

هەواڵی / 13/12/2017 380 جار بینراوە

نه‌ینه‌وا: حه‌شدی‌ شه‌عبی ده‌ستدرێژی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر ئافره‌تانی‌ مه‌سیحی

شه‌ن پرێس:
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ (وه‌ركا)ی‌ مه‌سیحی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی هێرشێكی‌ توندی‌ كرده‌ سه‌ر میلیشیای‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی و ڕایگه‌یاند كه‌ لیوایه‌كی‌ سه‌ر به‌و میلیشیایه‌ ده‌ستدریژییان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئافره‌تانی‌ مه‌سیحیه‌كان و گه‌نجانیان له‌ نه‌ینه‌وا.
له‌په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تیی خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك (جۆزێف سڵێوا)ی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ وه‌ركای‌ مه‌سیحی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی, ڕوو به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق نوسیویه‌تی‌: هێشتا داعش به‌ جلوبه‌رگی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی و سوپای‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ له‌سایه‌ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراقدا ماون و ئه‌و هێزانه‌ی‌ به‌ خراپتر و مه‌ترسیدارتر له‌داعش وه‌سفكردووه‌.
سڵێوا نوسیویشیه‌تی‌: ئه‌و بازگانه‌ی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ میلیشیای‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ دانراون ده‌ستدریژی‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئافره‌ته‌ مه‌سیحیه‌كان و سوكایه‌تیان پێده‌كه‌ن و داوای‌ كاری‌ ناڕه‌وا و دوور له‌ ئه‌خلاقیات و به‌ها به‌رزه‌كانیان لێده‌كه‌ن, به‌تایه‌تیش چه‌كدارانی‌ لیوای‌ (30) كه‌ به‌ ڕۆژی‌ ڕووناك خه‌ریكی‌ كاری‌ تاونكاری‌ و بێ ئابڕووانه‌ن له‌ناوچه‌ی‌ (به‌غدادیا)ی‌ مه‌سیحی نشین و چه‌ندین گه‌نجیشیان ڕفاندووه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌داوه‌ و به‌شێوه‌ی‌ ساخته‌ش زه‌وی‌ و زار و موڵكی‌ مه‌سیحیه‌كان ده‌فرۆشن.