سلێمانی : هێزه‌كانیان به‌رگری‌ له‌ قودسی پیرۆز ده‌كه‌ن.

هەواڵی / 13/12/2017 136 جار بینراوە

سلێمانی‌ باسی قودس ده‌كات

شه‌ن پرێس:
فه‌رمانده‌ی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی سه‌ر به‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێرانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان به‌رگری‌ له‌ قودسی پیرۆز ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی‌ (میهر)ی‌ ئێرانی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ (قاسم سلێمانی‌)ی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فه‌یله‌قی‌ قودس په‌یوه‌ندیی‌ به‌ فه‌رمانده‌كانی‌ كه‌تیبه‌كانی‌ (عزالدین القسام  و  سرایا القدس)ه‌وه‌ كردووه‌ و پێی‌ ڕاگه‌یاندوون كه‌ ئێران پشتیوانی‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ فه‌له‌ستین ده‌كات له‌دژی‌ قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌.
ناوبراو ووتوشیه‌تی‌ كه‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌ جیهادیه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ ئاماده‌یی‌ ته‌واوه‌تییان تێدایه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ قودسی پیرۆز و به‌گژداچوونه‌وه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ زایۆنیی‌ جوله‌كه‌.