كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان بۆ سه‌ر سێكس .

هەواڵی / 13/12/2017 1214 جار بینراوە

كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان بۆ سه‌ر سێكس .

شه‌ن پرێس :
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ زانكۆی "كۆپنهاگن" ئه‌نجام دراوه‌، كاریگه‌رییه‌كانی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان بۆ سه‌ر توانای سێكسیی پیاو ئاشكرا ده‌كات. . له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه‌ 2554 كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه‌ و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ خواردنه‌وه‌ی یه‌ك لیتر له‌ گازییه‌كان له‌ ڕۆژێكدا، به‌ ڕێژه‌ی 30% تۆواوی پیاو ده‌مرێنێ، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رز و مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆكاری لاوازیی سێكسی و ئه‌گه‌ری نه‌زۆكیشی به‌دادا دێ. . له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئه‌گه‌رچی مه‌ترسی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان له‌و كاته‌دا ده‌بێته‌ كوشنده‌ كه‌ له‌ ڕۆژێكدا بگاته‌ یه‌ك لیتر، به‌لام كه‌م خواردنه‌وه‌شی ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی ڕۆژانه‌ و به‌رده‌وام بێت، هه‌ر كاریگه‌ریی خراپ دروست ده‌كات و هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ پابه‌ند نین به‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان، كێشه‌ی لاوازیی سێكسییان كه‌متره‌. . توێژه‌ران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان له‌ شه‌واندا، یان پێش جوتبوون، كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێت و پیاوان تووشی نائومێدی