ڤیدیۆ .. سکرتێری پەرلەمان: بۆ ساڵی داهاتووش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

هەواڵی / 13/12/2017 323 جار بینراوە

بەرپرس هەیە فەوجێک پاسەوانی هەیە
ڤیدیۆ .. سکرتێری پەرلەمان: بۆ ساڵی داهاتووش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
شه‌ن پرێس:

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بۆ ساڵی داهاتووش دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوام دەبێت.

هەرچەندە سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم، دەڵێت بۆ ساڵى داهاتوو بەرچاویان ڕوون نییە، چۆن مووچە دابین دەکرێت؟ بەڵام بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لەبەرنامەی تاوتوێی ئێن ئار تیدا ئه‌مشه‌و ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆی حکومەت و پەرلەماندا جەخت لەوە کراوەتەوە، بۆ ساڵی داهاتووش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، بەرپرس هەیە فەوجێک پاسەوانی مووچەخۆری هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا هیچیان بوونیان نییە.

وتیشى "قسەکانی مەحمود سەنگاوی لەسەر قوباد تاڵەبانی زۆر بێ ویژدانی بوو".