به‌هۆی هاندبرێكه‌وه‌ ئۆتۆمبێل به‌نزین زیاتر سه‌رف ده‌كات

هەواڵی / 12/12/2017 886 جار بینراوە

به‌هۆی هاندبرێكه‌وه‌ ئۆتۆمبێل به‌نزین زیاتر سه‌رفده‌كات

شه‌ن پرێس :

ڕه‌نگه‌ بێئه‌وه‌ی خۆت هه‌ستی پێبكه‌یت، هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ببێته‌ هۆی زیاتر به‌كارهێنان، له‌كاتی وه‌ستان یان هه‌رحاڵه‌تێكی تایبه‌تیدا كاتێك سود له‌هاندبرێك وه‌رده‌گریت، گه‌ر له‌بیرتان بچێته‌وه‌ دایبه‌نه‌وه‌ یان به‌ته‌واوی داینه‌ده‌یته‌وه‌ ئه‌وا له‌كاتی ڕۆیشتندا فشارێكی زۆر ده‌كه‌وێته‌سه‌ر مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.

هه‌ر فشارێك بۆسه‌ر مه‌كینه‌ دروستبێت ئه‌وا به‌نزین زیاتر سه‌رفده‌كات، ئه‌گه‌ریش ڕێگاكه‌ ناڕێكبوو یان لێژایی زیاتربوو ئه‌وا به‌نزین زیاتر سه‌رفده‌بێت، بۆیه‌ هه‌ركات چویته‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه‌ ده‌بێَت ئاگاداری ئه‌وه‌بیت كه‌ هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داده‌یته‌وه‌ تا فشار نه‌خه‌یته‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت‌و به‌نزیی زیاتر سه‌رفنه‌كه‌یت.

زۆرترین بینراو