عه‌بدوڵڵای‌ كویخا موباره‌ك ، هێرشێكی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر یوسف محه‌مه‌د و كۆسره‌ت ره‌سول

هەواڵی / 12/12/2017 608 جار بینراوە

عه‌بدوڵڵای‌ كویخا موباره‌ك ، هێرشێكی تووند ده‌كاته‌سه‌ر یوسف محه‌مه‌د و كۆسره‌ت ره‌سول


هه‌ڵسوڕاوێكی دیاریی بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هێرشێكی تووند ده‌كاته‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و جێگری‌ یه‌كه‌می سكرتێری‌ گشتی یه‌كێتی و ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێستا و كۆنه‌ پاسه‌وانی‌ به‌رده‌م باره‌گا حزبییه‌كانی پێش دروستبوونی گۆڕان هه‌ر دیاربوو حه‌زت به‌ پاسه‌وانی‌ و خزمه‌تی ئه‌م گه‌نه‌ پیاوانه‌ بوو"

عه‌بدوڵڵای‌ كویخا موباره‌ك له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوێتی "گلەیی بێ لێت دکتۆر و سەرۆک پەڕلەمانی ئێستا و کۆنە پاسەوانی بەردەم بارەگا حزبییەکانی پێش دروستبوونی گۆڕان".

ده‌شڵێت "تۆ هەر لەسەرەتاوە دیاربوو حەزت بەپاسەوانی وخزمەتی ئەم گەنە پیاوانە بوو".

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "کوڕی باش من یەکێک بووم لەوانەی کە لەپڕێ کردتیان بەکوڕێ، وە ئامادەییشم تێدا بوو لەسەر گێڕانەوەو سوکایەتی پێکردنت خۆم بدەم بە كوشت لە لەبازگەی پردێ، بەڵام وەفاکەی تۆ ئەوە بوو من بۆ ماوەی بیست و پێنج ڕۆژە لەنەخۆشخانەم بەدیار کوڕەکەمەوە کە تا ئێستا بێ هۆشە، بەڵام تۆ ئامادەییت تێدا نەبوو تەنها چەند دەقەیەک سەردانی من و کوڕە بێ هۆشەکەم بکەی، لەکاتێکدا چەند کیلۆ مەترێ لەماڵەکەتەوە دووربووم و پانزە ڕۆژ پێش سەفەرکردن من هەر لەونەخۆشخانەیە کەوتبووم.!".

"بەڵام ئامادەبووی شار بەشار، وڵات بەوڵات بڕۆی بۆ لای ئەو کەسانەی کە ژێر بەژێر گۆڕان خوازانت لێ هاندەداین و دەتووت ڕەوا نییە دۆستایەتی ئەم کەسانە بکرێت، ئەی ئێستا بۆ بەڕێزتان بۆ ڕەوایە.؟!" عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك وا ده‌ڵێت.

عه‌بدوڵڵای كویخا موباره‌ك باسله‌وه‌شده‌كات "هەر بەڕێزتان و چەند کەسێکی خۆتان ئاسا گەنجەكانی گۆڕانتان هاندەدا دژ بەخانەی ڕاپەڕاندنەکەی خۆمان کە گوایە ئەمانە هەمان عەقڵێتی سەرکردەکانی ناو یەکێتی و پارتیان هەیە بەڵام لەکۆتاییدا ئەوان نەبوون ئەوە تۆ بوویت چویتەوە خزمەتیان".

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی‌ گۆڕان ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات "هەر بەڕێزتان بوون وتتان حوکمڕانی بە نەخوێنەوار ناکرێ، ئێ خۆ ئەم جێگرەیش لەسەرۆکەکەی خوێنەوار تر نییە..؟!".