هاتۆچۆی سلێمانی ، سیسته‌مێكی نوێی زیره‌ك له‌ شه‌قامه‌كان ده‌خاته‌ كار .

هەواڵی / 11/12/2017 561 جار بینراوە

ئاگاداریه‌ك بۆ هاوڵاتیان
هاتۆچۆی سلێمانی ، سیسته‌مێكی نوێی زیره‌ك له‌ شه‌قامه‌كان ده‌خاته‌ كار .

شه‌ن پرێس :

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت : هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ترافیك لایتی زیره‌ك له‌زۆربه‌ی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ كار .

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ده‌لیت : له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ترافیك لایتی زیره‌ك له‌زۆربه‌ی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ كار له‌وانه‌، (شه‌قامی سه‌ره‌كی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، شه‌قامی سالم، شه‌قامی سه‌رده‌م، به‌رده‌م خوێندگه‌ی قه‌ده‌م خێر، خوێندنگه‌ی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌هۆڵه‌كه‌، هۆتێل تایتانیك، به‌رده‌م دادگای سلێمانی‌و گوندی ئه‌ڵمانی)، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت له‌شه‌قامه‌كان بپه‌ڕنه‌وه‌، ترافیك لایه‌ته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك كارده‌كات كه‌ سه‌لامه‌تی پیاده‌كان ده‌پارێزێت، ڕێگریی له‌وه‌ ده‌كات شۆفێران‌و هاوڵاتیان توشی كاره‌سات ببن.

ده‌شڵێت : له‌ئێستاشدا یه‌كه‌م ترافیك لایه‌تی زیره‌ك له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامی سالم له‌شاری سلێمانی كه‌وتۆته‌ كار‌و هاوڵاتیان ده‌توانن له‌كاتی په‌ڕێنه‌وه‌ له‌شه‌قامه‌كه‌ به‌كاری بهێنن.

زۆرترین بینراو